لەخه‌ڵكه‌وه

20 ساڵ کرێکاريی

  • 2019-05-01
20 ساڵ کرێکاريی
عەلی عەتی له مەیدانى کرێکارەکان لە شەقامى "ئەحمەد ئاغا"- فۆتۆ: كاروان ساڵحی

ناوم عەلی عەتی-ەو 59 ساڵم، خەڵکى ناحیەى لەیلانم، زیاتر لە 20 ساڵە کرێکاری دەکەم، رۆژانە لە بەیانییەکى زووەوە دەچمە مەیدانى کرێکارەکان لە شەقامى "ئەحمەد ئاغا" له‌ كه‌ركوك و چاوەڕێ ده‌كه‌م تا كارێكم ده‌ستده‌كه‌وێت.
زیاتر بلۆك ده‌گوازمه‌وه‌ یان لە باخچەکان كارده‌كه‌م، رۆژانە نزیکەى چوار هەزارم پێویستە بۆ هاتوچۆ و هەزار دیناریش بۆ لەفەیەکى فەلافل کەچى جاری وایە بە هەفتە کارمان دەستناکەوێت.
تائێستا خێزانم پێكنەهێناوە، چونکە پێموایە ئەم کار و هیلاکیی و گوزەرانە خراپه‌ی من بە کەڵکى به‌خێوكردنی خێزان نایات.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT