لەخه‌ڵكه‌وه

ئه‌وس؛ مێردمنداڵێكی نائارام بۆ خه‌ونه‌كه‌ی

2019-05-16

ئه‌وس؛ مێردمنداڵێكی نائارام بۆ خه‌ونه‌كه‌ی

ناوی ئه‌وس سامر-ــه‌، ته‌مه‌نم 16 ساڵه‌ و دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ موسڵ وازم له‌ خوێندن هێنا، بۆیه‌ رۆژانه‌ له‌ شۆسته‌یه‌كی شه‌قامی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆشنبیری پێداویستیه‌كانی مۆبایل ده‌فرۆشم، تا بژێوی خێزانه‌كه‌م دابینبكه‌م. باوكم كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوو به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی داعش، به‌ڵام له‌ حوزه‌یرانی 2014وه‌ له‌گه‌ڵ 13 كارمه‌ندی تردا ده‌ركراوه‌، بۆیه‌ به‌بێ كاری له‌ماڵه‌وه‌یه‌.

من ئیش ده‌كه‌م تا بژیم، باوكم به‌ ته‌مه‌نه‌ و ناتوانێت كاربكات، من چوار برام هه‌یه‌ و ده‌بێت یه‌كێك خه‌رجییان بكات. خه‌ونی به‌وه‌وه‌ ده‌بینم رۆژێك بێت و بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ خوێندن، به‌ڵام ئیشه‌كه‌م له‌پێشتره‌، من تا شه‌شی سه‌ره‌تاییم خوێندووه‌، بۆیه‌ هێشتا نوسین و خوێندنه‌وه‌ به‌ باشی نازانم.

به‌وپه‌ڕی نائارامه‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كه‌م ده‌كه‌م، هه‌ركات باوكم گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ده‌وامه‌كه‌ی وه‌ك كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان من له‌ خه‌ونه‌كه‌م نزیكتر ده‌بمه‌وه‌، ئه‌وكات ده‌بمه‌ ئه‌فسه‌ر بۆ پاراستنی نیشتمانه‌كه‌م.

هه‌ر باوكم گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ده‌وام منیش دوباره‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ره‌كیش بێت.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT