شوقه‌یه‌ك ئاگر ده‌گرێت‌و خاوه‌نه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات

شوقه‌یه‌ك ئاگر ده‌گرێت‌و خاوه‌نه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات

[caption id="attachment_751" align="aligncenter" width="300" caption="دیمه‌نێك له‌شاری كه‌ركوك           فۆتۆ: نوێنه‌ر فاتیح"][/caption]

 

  

به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌، شوقه‌ی هاوڵاتیه‌ك له‌شاری كه‌ركوك ئاگر ده‌گرێت‌و  گیان له‌ده‌ستدانی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌و سوتانی ناوماڵه‌كه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

نوێنه‌ر فاتیح، كه‌ركوك: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاژێر 3:30 شه‌وی رابردوو 29/3 به‌هۆی شۆرتی كارباوه‌، ئاگرێك له‌شوقه‌ی هاوڵاتیه‌كدا كه‌وته‌وه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی بنكه‌ی قۆریه‌‌و هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و پسپۆری به‌ڵگه‌ی تاوان راسته‌خۆ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ پاش كوژارندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خاوه‌نی شوقه‌كه‌ هاوڵاتی (فیراس حسن خلف) بووه‌‌و سه‌ربازه‌ له‌ فرقه‌ی 12ی كه‌ركوك له‌ قاعیده‌ی كه‌یوان، "ئاگركه‌وتنه‌كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خاوه‌نه‌كه‌ی‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ شۆرتێكی كاره‌با بووه‌‌و دواتر ته‌رمی خاوه‌ن ‌‌شوقه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT