بۆ زیاد كردنی مووچه‌كانیان كرێكاران خوپیشاندان ده‌كه‌ن

بۆ زیاد كردنی مووچه‌كانیان كرێكاران خوپیشاندان ده‌كه‌ن

بۆ زیاد كردنی مووچه‌كانیان، كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شاره‌دێی له‌یلان، نزیكه‌ی سێ كاژێر خۆپیشاندان‌و هیچ وه‌ڵامێكیان نادرێته‌وه‌.

ئیناس الوه‌ندی، كه‌ركوك: ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلانه‌‌و به‌(كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 30/3 نزیكه‌ی 100 كرێكار بۆ ماوه‌ی 3 كاژێر له‌به‌رده‌م كارگه‌كه‌ماندا خۆپیشاندانیچكیمان سازدا، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌كانمان زیاد بكه‌ن".

به‌وته‌ی ئه‌و كرێكاره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیشه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن مووچه‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرن، "ئێمه‌ له‌ پێش كاژێر 8ی به‌یانیوه‌ ده‌ست به‌ئیش كردن ده‌كه‌ین تا نزیكیه‌ كاژێر 5، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو ئیشه‌شدا  مووچه‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرین، كه‌چی به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌كه‌مان تائێستا وه‌ڵامی ته‌واوه‌تی نه‌داوینه‌ته‌وه‌و هه‌ر ده‌ڵێت داواكانتان ئاراسته‌ی سه‌روی خۆمان ده‌كه‌ین، بۆیه‌ داواكارین كه‌ حكومه‌ت بێت به‌ده‌نگمانه‌وه‌‌و  رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌كانمان به‌پێی بڕوانامه‌ بۆ بكرێت‌و پاره‌كه‌شمان بۆمان زیاد بكرێت".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، هێزه‌كانیان گه‌شتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی ئه‌و كرێكارانه‌و نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی.

كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شاره‌دێی له‌یلان 28كم رۆهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوكه‌و كارگه‌یه‌كی حكومه‌یه‌.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT