ئیداره‌ی‌ حه‌ویجه‌ له‌گه‌ڵ موختاره‌كاندا داده‌نیشێت

ئیداره‌ی‌ حه‌ویجه‌ له‌گه‌ڵ موختاره‌كاندا داده‌نیشێت

له‌پێناو باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، ئیداره‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ حه‌ویجه‌ له‌گه‌ل موختاره‌كانی‌ گونده‌كانی‌ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا كۆده‌بێته‌وه

یاسین ئه‌لسه‌بعاوی، حه‌ویجه‌: له‌میانه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ رۆژی‌ 31/3 له‌ ژورێكی‌ بینایه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زاكه‌ سازكرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزارییه‌كان. سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن عه‌لی‌ ساڵح به‌ (كه‌ركوك ناو)ی‌ راگه‌یاند  "ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌وری‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ موختاری‌ لادێكاندا ده‌كه‌ین بۆ تێگه‌یشتن له‌بارودۆخی‌ ژیانیان‌و چاككردنی‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی‌ حكومه‌ت پێشكه‌شیان ده‌كات". له‌لایه‌كی تره‌وه‌ موختاری‌ گوندی‌ مه‌دینه‌ شێخ شاكر حسین به‌ (كه‌ركوك ناو)ی‌ راگه‌یاند كه‌ موختاره‌كانی‌ به‌شداربووی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی‌ گرنگ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌چاككردنی‌ خزمه‌تگوزاترییه‌كانی‌ ( باری‌ ئه‌منی‌‌و ئاو‌و كاره‌با‌و، به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ به‌هۆی‌ وشكه‌ ساڵیه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ حه‌ویجه‌). ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌ن‌و قائیمقامی‌ حه‌ویجه‌ به‌شداریات تێداكرد، بیست موختاری‌ گونده‌كانیش به‌شداریان تێداكردوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ژورێكی‌ بینایه‌كه‌دا سازكرا، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ 25 ی‌ شوبات كه‌ له‌ ئه‌نجامدا یه‌ك كه‌س كوژرا‌و 23 كه‌س بریندار بوون‌و بینایه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش سوتێنرا.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT