رووداوێكی هاتوچۆ بریندار بوونی شه‌ش هاوڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

رووداوێكی هاتوچۆ بریندار بوونی شه‌ش هاوڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك، شه‌ش هاوڵاتی بریندار ده‌بن.

نوێنه‌ر فاتیح، كه‌ركوك: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ژووری چالاكیه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك به‌ (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ 29/3 له‌سه‌ر رێگای (كه‌ركوك-هه‌ولێر) له‌نزیك چێشتخانه‌ی شه‌وقی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا-كرۆلا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی (گۆڵف) به‌یه‌كیانداداوه‌و شه‌ش هاوڵاتی تیایدا بریندار بوون". به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌پاش رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی پردێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌، گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌‌و برینداره‌كانیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر رێگایه‌كی دوو سایده‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ره‌باڵخی رێگاكه‌وه‌ رووداوی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆش جگه‌ له‌قه‌ره‌باڵخی رێگاكه‌ خێرایی ئۆتۆمبێلیش یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و رووداوانه‌.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT