بازرگانێكی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێت

بازرگانێكی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێت

دوو "تیرۆرست"ه‌كه‌ له‌دوای ده‌ستگیر كردن      فۆتۆ: تایبه‌ت هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركوك له‌دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا، دوو "تیرۆرست"‌و كه‌سێكی تریان ده‌ستگیر كرد كه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه‌.   ئه‌حمه‌د شوارنی، كه‌ركوك: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكه‌وه‌ (پارتی) تایبه‌ت به‌سایتی (كه‌ركوك ناو)ی ڕاگه‌یاند "ئه‌مرٍِۆ 30\3 هێزه‌كانمان به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌ك‌و دوای چاودێریه‌كی ورد توانمان له‌شاری كه‌ركوك دوو "تیرۆرست"ی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌گروپی ئه‌نسارولسونه‌ ده‌ستگیر بكه‌ین". به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌و دوو "تیرۆرسته‌" خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی (حی العسكر)ی شاری كه‌ركوكن‌و زۆر مه‌ترسیدار بوون، ئاشكرای كرد كه‌ "ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌چه‌ندین كردوه‌ی تیرۆرستی له‌پارێزگای كه‌ركوك‌و شاره‌كانی تر‌و كرده‌وه‌كانیان زیاتر ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه‌‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا، ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆییان پێگیراوه‌،  كه‌كارو چالاكیه‌كانیان تۆماركردووه‌". سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پاش ده‌ستگیكردنیانی ئه‌و دوو "تیرۆرسته‌" پاش ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه‌، دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌‌و ره‌وانه‌ی دادگا كراون". له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هیزه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ره‌كی (1/ئازار)ی شاری كه‌ركوك، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ كاری فروشتنی ماده‌ هوَشبه‌ره‌كانیان كردووه‌، "كاتی ده‌ستگیركردنی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ری پێگیرا".
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT