بوَنى پرِكراوه‌ باشتر سه‌رف ده‌بیَت له‌نیَو گه‌نجان

بوَنى پرِكراوه‌  باشتر سه‌رف ده‌بیَت له‌نیَو گه‌نجان

[caption id="attachment_695" align="alignnone" width="300" caption="شویَنى بوَنى پرِكراوه‌ - فوَتوَ: موهه‌نا شمه‌رِى"][/caption]
فرۆشتنى  عه‌تره‌ پرِكراوه‌كان بووه‌ به‌ دیارده‌یه‌كى باو له‌ ناو گه‌نجانى شارى كه‌ركوك، به‌جوَریَك سه‌رنجى هه‌ره‌زوَرى كوَمه‌لگاى راكیَشاوه‌. به‌تایبه‌تى له‌ دواى كرانه‌وه‌ى عیَراق به‌رِووى جیهانى ده‌ره‌وه‌ و به‌ره‌و پیَشچوونى ژیانى تاكى عیراقى. ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ بازرگانى ئاسانكردوه‌ له‌گه‌ڵ ولاَتانى جیهان به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و فره‌نسا له‌ رِووى هاورده‌كردنى عه‌تره‌وه‌.
زۆربه‌ى شویَنه‌ بوَنفروَشه‌كانى كه‌ركوك ده‌كه‌ونه‌ بازارِى (پردى 2) و شه‌قامى (ئه‌تله‌س).
ئه‌حمه‌د به‌غدادى ته‌مه‌ن (33) ساڵ و خاوه‌ن دوكانى(دارول عتور) ده‌ڵیَت "بوَنه‌كانم له‌ كوَمپانیاكانى فره‌نسى و بریتانیانیه‌وه‌ بوَ دىَ، و جوَرى كوَمپانیای ئه‌ڵمانیشم هه‌له‌، و هه‌روه‌ها بوَنى عه‌ره‌بى و خه‌لیجى و ئیماراتیشمان هه‌یه‌".
به‌غدادى رِوونیكرده‌وه‌ "گه‌نجان به‌دواى بوَنى (روَمانسى) و سه‌رنج رِاكیَش ده‌گه‌رِیَن كه‌ ماده‌یى مانه‌وه‌ى زوَر تیَدایه‌ .
سه‌باره‌ت به‌و جوَره‌ عه‌تره‌ى كه‌ گه‌نجانى كه‌ركوك حه‌زی پیَده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د به‌غدادى وتى "بوَنى پرِكراوه‌ هه‌یه‌ و بوَنى (ماركه‌) جیهانیه‌كانیش هه‌یه‌ ونرخیان گرانه‌، و ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر كرِیار: كه‌سى وا هه‌یه‌ حه‌ز به‌ بوَنى ئاماده‌كراو ده‌كات و كه‌سى واشمان هه‌یه‌ حه‌ز به‌ بوَنى پرٍكراوه‌ده‌كات".
ده‌رباره‌ى جوَرى هه‌ڵبژارده‌نى كچان، ئه‌حمه‌د به‌غدادى ده‌ڵیَت "هه‌ندىَ له‌ كچان هه‌ن حه‌ز به‌ بوَنى سوك ده‌كه‌ن و هه‌ندیَكیشان حه‌ز به‌ بوَنى قورس ده‌كه‌ن، و ژنان حه‌ز به‌ بوَنى پیاوانه‌ ده‌كه‌ن و كورانیش حه‌ز به‌ بوَنى كچانه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سه‌و به‌ پیَى چیَژى خوَى".
له‌ رِووی چوَنیه‌تى پرِكردنه‌وه‌ و نرخى فروشتن، رِایگه‌یاند " فرَشتنمان به‌ پیَى قه‌باره‌ و چه‌ندیَتیه‌، هه‌ر قه‌باره‌و نرخى خوَى هه‌یه‌. بوَ نموونه‌، پرِكراوه‌ هیه‌ (20) بوَ (30) گرامى تیَدایه‌، به‌لاَم نرخه‌كان له‌ (1000) دینار و به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌پیَى تواناى كرِیاره‌". و پیَغه‌مبه‌ر (د.خ)، له‌وه‌سفى خاوه‌ن بوَنى میسك، ده‌فه‌رمویَت "هاوریَى چاك و خراپ، وه‌ك بوَنفروَش و ئاسنگه‌ر وایه‌، بوَنفرِوش ئه‌گه‌ر بوَنیشت نه‌داتى ئه‌وه‌ بوَنى خوَشى لیَوه‌دیَ، به‌لاَم ئه‌گه‌رئاسنگه‌ر  ئاگریش به‌سه‌رتانه‌كا  ئه‌وه‌ هه‌ڵمى گه‌رمیه‌كه‌یت بوَ دیَت (له‌ بوخاره‌یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌).
حه‌مید عه‌بدوللاَ (29) ساڵ كه‌ خاوه‌ن میَزیَكى بوَنفروَشیه‌ وتى "زوَرترین جوَرى بوَن كه‌ خه‌ڵكى ده‌یكرِن جوَره‌كانى (لابوك و لاكوم و لابیدوَن و ئه‌مریكانه‌)ه‌ و به‌تایبه‌تى بوَنه‌ فره‌نسیه‌كان زوَر باون. به‌لاَم ئافره‌تان  حه‌ز به‌ بوَنى گوَڵى خه‌لیجى و (ئه‌حلام و ئه‌فشان) ده‌كه‌ن".
عه‌بدوللاَ َ ئاماژه‌ى پیَكرد كه‌ (600) جوَره‌ بوَنى تیژ هه‌یه‌ "سه‌باره‌ت به‌ بوَنى سوك و قورس: له‌ وه‌رزى هاویندا بوَنى قورس زوَر باوه‌ و له‌وه‌رزى زستاندا بوَنى سووك باوه‌" هه‌روه‌ها عه‌بدوللاَ رِایگه‌یاند "ئه‌و پرِكراوانه‌ى كه‌ ده‌یفروَشم به‌ پیَى قه‌باره‌ی سه‌نتیممه‌تره‌ى سیَ جاره‌ (سى سى)، و نرخه‌كانیش له‌ (100) دیناره‌وه‌ ده‌ست پیَدكات تا (10) هه‌زار دینار، هه‌ر (سى سی) یه‌ك 200 دینار رِاده‌وه‌ستیَ. و من بوَ خوَم له‌ به‌غدا ئه‌و بوَنانه‌ ده‌كرِم به‌تایبه‌تى له‌ بازارِى (شورجه‌).
فاتيمه‌ حاته‌م (21) ساڵ، قوتابى په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كان ده‌ڵیَت "بوَنه‌ گیَراوه‌كان زوَر به‌سوودن له‌به‌ر چه‌ند هوَیه‌ك، یه‌كه‌میان دریَژى مانه‌وه‌یانه‌ له‌سه‌ر له‌ش و جلءبه‌رگ، دووه‌م ده‌توانم ئه‌و قه‌باره‌یه‌ دیاركه‌م كه‌ خوَم مه‌به‌ستمه‌، هه‌روه‌ها لاینه‌ ئابوریه‌كه‌شى زوَر گرنگه‌، سه‌ره‌رِاى باشیه‌كه‌ى به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بوَنه‌ جیهانه‌ی گرانبه‌هایانه‌، كه‌ زوَر جار ساخته‌ى تیَده‌كریَ".
رامى بنیامین ته‌مه‌ن (27) ساڵ پیَیوتین كه‌ "بوَنه‌ گیراوه‌كان جیاوازن له‌ بوَنى (ماركه‌) له‌ شیَوه‌ و دروستركردن و به‌كارهیَنان و چوَنیه‌تى بوَنه‌ پرِكراوه‌كان زوَر باشتره‌، چونكه‌ ئه‌و مه‌واده‌ كیمیاویانه‌ى كه‌ بوَى زیادكراوه‌ كه‌متره‌ و كه‌متر ساخته‌ى تیَده‌كریَ". له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ (سامرِــ ل ئه‌سه‌دى) ته‌مه‌ن 35 ساڵ، پییوایه‌ كه‌ "زوَربه‌ى بوَنه‌ پرِكراوه‌ خوَمالیَه‌كان ساخته‌ى تیَده‌كریَت و هه‌ربوَیه‌ به‌باشى ده‌زانم بوَنه‌كانم له‌و شویَنانه‌ بكرِم كه‌ له‌ كوَمپانیا ناسراوه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ دیَنن".
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT