گروپى شانوَى (سیَ كانى) یادى شه‌هیدانى هونه‌ر ده‌كاته‌وه‌

گروپى شانوَى (سیَ كانى) یادى شه‌هیدانى هونه‌ر ده‌كاته‌وه‌

[caption id="attachment_691" align="alignnone" width="300" caption=" لایه‌نیَك له‌ شانوَكه‌- فوَتوَ موهه‌نا شمه‌رى"][/caption]
به‌ بوَنه‌ى روِژى شانوَى جیهانى و یادى شه‌هیدانى شانوَكارى، گروپى ( سیَ كانى) به‌ هاوكارى په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ كه‌ركوك شانوَیه‌كه‌ى ئه‌نجامدا له‌ ژیر ناونیشانى (دراوسیَى مانگ).
موهه‌نا شمه‌رى، كه‌ركوك: عه‌بدول ره‌زاق موحه‌مه‌د عه‌زیز، ده‌رهیَنه‌رىشانوَگه‌رى "دراوسیَی مانگ" له‌ وته‌یه‌كى بوَ (كه‌ركوك ناو) وتى "ویستم ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ى ئه‌مرِوَ ئه‌نجامده‌م بوَ سالیادى به‌رز رِاگرتن و زیندووكرنه‌وه‌ى خوَشه‌ویستانمان، و له‌پیَناو سوپاسكردنى مه‌شه‌خه‌ڵى هونه‌ریان".
هه‌روه‌ها وتى "كاركردن له‌ گه‌ڵ قوتابیانى قوَناغى یه‌كه‌مى شانوَگه‌رى هه‌وڵیَكى زوَرى ده‌ویَ و سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش پروَژه‌یه‌كى هونه‌رى ئاسان هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌ بوَ پرِۆژه‌ مه‌زنه‌كانى دواریَژ له‌ پیَناو گیانى ئه‌و داهیَنه‌رانه‌".
شانوَكار یاوز فایق موحه‌مه‌د، سه‌روَكى گروپى قه‌لاَ بوَ دراما، رایگه‌یاند"شانوَكه‌ى ئه‌مرِوَ بوو به‌ مایه‌ى ژانیكى زوَر چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ شانوَكه‌دا ناویان هات هاوریَمبوون و له‌گه‌ڵیاندا به‌شیَكى زوَرى ژیانم به‌سه‌ربرد و پیَكه‌وه‌ فیَربووین وئه‌م شانوَیه‌ وايلیَكردم یادى هه‌موو ئه‌و سالاَنه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بوَ كوَتایی شه‌سته‌كان".
ئه‌حمه‌د عه‌بدول ره‌زا قوتابى شانوَكارى وتى " شانوَكه‌ زوَر جوانبوو، و له‌هه‌موو جوانتر نه‌رمى ده‌رهیَنان و كاره‌كانى بوو و بابه‌ته‌كه‌ زوَر به‌روونى باسى هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كوَچكردوانه‌ى ده‌كرده‌ كه‌ پیَشه‌واى هه‌موو هونه‌رمه‌ندانى ئیَستان".
هونه‌رمه‌دانى كوَچكردوو (جه‌لیل ئه‌ل-قه‌یسى وره‌عد موتریش و محیَدین زه‌نگه‌نه‌ و حوسیَن میسرى و عه‌دنان خه‌ڵف) خاوه‌ن ئه‌و كاره‌ هونه‌ره‌یه‌ مه‌زنانه‌ن كه‌ تائیَستا له‌ ناخمانا ماونه‌ته‌وه‌.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT