سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌و پارێزگار هه‌ڵبژێران

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌و پارێزگار هه‌ڵبژێران

[caption id="attachment_684" align="aligncenter" width="300" caption="كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك فۆتۆ: ئه‌حمه‌د شوانی"][/caption]     له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك‌و حه‌سه‌ن تورهان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبژێردران. ئه‌حمه‌د شوانی، كه‌ركوك: ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌(كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند "ئه‌مرۆ 29\3 له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ (32) ده‌نگ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌ڵبژێردراو (حه‌سه‌ن تورهان)یش به‌ (31) ده‌نگ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای وه‌رگرت". عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌كۆی 46 ئه‌ندامی پارێزگای كه‌ركوك 32 كه‌س ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی بوون‌و 3 ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی كه‌ركوك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی لیستی گردبوونه‌وه‌ی كۆماریی عه‌ره‌بی له‌و كۆبونه‌یه‌دا ئاماده‌ نه‌بوون". ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه‌ پاش ئه‌وه‌ی رزگار عه‌لی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ دوو كه‌س له‌ به‌ره‌ی توركمانی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید بوون، به‌ڵام دوای دوو كۆبوونه‌وه‌ یه‌كێكیان كشایه‌وه‌‌و حه‌سه‌ن تورهان وه‌ك تاكه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ مایه‌وه‌، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن تۆركمانه‌وه‌، وتی "پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پشكی كورد بووه‌‌و پێده‌چێت له‌رێكه‌وتنێكی به‌ره‌ی توركمانی‌و حیزبه‌ كوردستانیه‌كان ئه‌و پۆسته‌ درابێت به‌ توركمان". رۆژی 15\3 هه‌ریه‌ك له‌عه‌بدولڕحمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك‌و رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT