شانوَكاريی به‌هره‌مه‌ندانى به‌ته‌مه‌ن و تازه‌پیَگه‌یشتوانى قوتابخانه‌كان كوَده‌كاته‌وه‌

شانوَكاريی به‌هره‌مه‌ندانى به‌ته‌مه‌ن و تازه‌پیَگه‌یشتوانى قوتابخانه‌كان كوَده‌كاته‌وه‌

[caption id="attachment_650" align="alignnone" width="300" caption="به‌شیك له‌ پیَشه‌نگاكه‌\\ فوَتوَ: میهنا ئه‌ل-شمه‌رى"][/caption]
ڤیَستیڤاڵى سالاَنه‌ى قوتابخانه‌كان ( كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌\ به‌رٍیَوه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك و چالاكى قوتابخانه‌كان به‌رِیَوه‌ده‌چیَت) كوَمه‌ڵیَ شیَوه‌كار و شانوَكارى گه‌نجى نویَی پیَشه‌كه‌ش به‌ شارى كه‌ركوك كرد. له‌و ڤیَستیڤاڵه‌دا، شانوَكاریى زوَر نایاب ئه‌نجاندرا كه‌ بووه‌ جیَی بایه‌خی به‌هره‌مه‌ندانى خاوه‌ن ئه‌زمون. به‌لاَم جیاواز له‌ ساڵانى پیَشوو ژماره‌ى بلاَوكردنه‌وه‌ى تابلوَكان گوَرِانكارى به‌سه‌ردا هاتبوو و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك گله‌ییان ده‌كرد.
راپیَورت: موهه‌نا ئه‌ل-شـمه‌رى و نیبراس فارس
به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك، شه‌ن عومه‌ر، له‌ وته‌یه‌كى بوَ (كه‌ركوك ناو)  وتى "حه‌وت پاریَزگا به‌شداره‌ له‌ ڤیَستیڤاڵى شانوَى په‌روه‌رده‌یی كه‌ له‌ 27 ئازاره‌وه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ستى پیَكردوه‌  و به‌رده‌وامده‌بیَت تا (2)ى نیسان".
ڤیَستیڤاڵه‌كه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى نمایشى شیَوه‌كارى ده‌ستى پیَكرد له‌ لایه‌ن پوَلى شیَوه‌كارانه‌وه‌. له‌م باره‌یه‌ه‌ نه‌دا عه‌سكه‌ر وتى "72 قوتابخانه‌ به‌شدارن له‌م پیَشه‌نگایه‌، و هه‌ر قوتابخانه‌ی یه‌ك تابڵومان لیَوه‌رگرتووه‌، چونكه‌ له‌ سالاَنى رِابردوو ژماره‌ى تابلوَكان زۆربوونه‌ و پیَشه‌نگاكه‌ نه‌یتوانیوه‌ هه‌موو ئه‌و تابلوَیانه‌ له‌خوَ بگریَت".
له‌و ڤیَستیڤاڵه‌ حه‌وت به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌شداربوون، له‌وانه‌ (به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى كه‌ركوك، ره‌سافه‌ى یه‌كه‌م، كه‌رخى یه‌كه‌م، ئه‌نبار، میسان، واست، و كه‌ربه‌لا).
یاریده‌ده‌رى به‌رِیَوه‌به‌رى گشتـىى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى و چالاكی قوتابخانه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، زیاء عه‌بد فه‌رحان، له‌ لیَدوانیَكیدا بوَ (كه‌ركوك ناو) "ئه‌مرِوَ ده‌ستمانكرد به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م ڤیَستیڤاڵه‌ كه‌ به‌شیَكه‌ له‌ پلانى سالاَنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و كه‌ركوكیش ویَستگه‌ى سیَیه‌ممانه‌   له‌ دواى نه‌جه‌ف".
به‌رِیَزیان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ڤیَستیڤاڵه‌كه‌ پیَكهاتوه‌ له‌ چالاكى قوَناغى سه‌ره‌تایى و دواناوه‌ندى شانوَكارى، و كوَى ئه‌و كارانه‌ به‌رهه‌مى (20) به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تیه‌ و ته‌نها كاره‌كانى حه‌وت به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى ده‌خریَته‌ رِوو، به‌واتایه‌كى دیكه‌ (14) نمایش پیَشكه‌ش ده‌كریَت به‌ دریَژاى ڤیَستیڤاڵه‌كه‌".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بوَ كرد كه‌ " كاره‌كان ئازادى هه‌ڵبژاردنى پیَوه‌ دیاربوو، ته‌نها ئه‌وكارانه‌ نه‌بیَ كه‌ دووربوون له‌ په‌روه‌رده‌یی و نابیَ كاره‌كان له‌ چوارچیَوه‌ى په‌روه‌رده‌یی ده‌ربچن، ئازادى هه‌ڵبژاردن له‌ كاره‌كاندا بوو به‌ مایه‌ى داهیَنانى كاری شانوَیی ئه‌مرِوَ. ئه‌م كاره‌ جوانانه‌ دڵنیایی پیَــبه‌خشین سه‌باره‌ت به‌ دوارِوَژى عیَراق".
په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك-قوَناغى دوا ناوه‌ندى، نمایشى (روَژانیَك چیَژى ئازارى هه‌یه‌)یه‌ى پیَشگه‌شكرد. له‌ دارشتنى فازل موحه‌مه‌د حه‌لاق و ده‌رهیَنانى عیرفان سیدیق. چیروَكى ئه‌و شانوَیه‌ سه‌باره‌ت به‌ رِه‌وشى په‌نابه‌رانى عیَراقى بوو له‌ سه‌ره‌ده‌مى جه‌نگى عیَراق-ئیَران، و چوَنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ پشتگیریان له‌ ده‌سه‌لاَتى ئیَرانى ده‌كرد. و له‌ كوَتاییدا په‌نابه‌ران برِیارى گه‌رِانه‌وه‌ ده‌ده‌ن دژ به‌و رِه‌وشه‌ تاڵه‌.
نمایشكاران هه‌موو قوتابى بوون و یه‌كه‌م جاریان بوو به‌شدارى بكه‌ن و سه‌ره‌رِایى ئه‌وه‌ش بوون به‌ جیَى بایه‌خى ئاماده‌بوان.
ساجده‌ ئه‌ل-ره‌كابى، كه‌ یه‌كیَكه‌ له‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبژیوانان وتى "ئه‌م كوَمه‌ڵه‌ مایه‌ى گه‌شبینین و تواناى نمایشان هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ یه‌كه‌م جاریشیانه‌ نمایشى له‌م جوَره‌ بكه‌ن، به‌لاَم من هه‌ڵسه‌نگاندم بوَ رِووناكى و موَسیقا ده‌كه‌م كه‌ له‌ ئاستى پیَویستدا نه‌بوو".
لیژنه‌ى ناوبژیوانان پیَكهاتبوو له‌ (ره‌حیم ئه‌ل-موسه‌وى\ به‌غدا، موحه‌مه‌د ئه‌ل-مورعب\ حیله‌، سابده‌ ئه‌ل-ره‌كابى\ ناسریه‌، مونعم سه‌عید و نه‌رزار ئه‌ل-ناسرى\تكریت، و جه‌واد ئه‌ل-ساعدى).
ماموَستا موحه‌مه‌د جه‌واد نارِه‌زایی خوَى ده‌ربرِى چونكه‌ ئه‌و تابلوَیه‌ى كه‌ قوتابخانه‌كه‌ى به‌شدارى پیَكردبوو هه‌ڵنه‌واسرابوو "به‌ پیَی داواكارى چالاكى قوتابخانه‌كان به‌شداریمان له‌م پیَشه‌نگایه‌كرد كه‌ كتیَبیَكى گشتگیرى بوَ هه‌موو قوتابخانه‌كان كرابوو به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن، به‌لاَم زوَر سه‌رسامبووم كاتیَ تابڵوى قوتابخانه‌كه‌مان هه‌ڵنه‌واسراوه‌ سه‌ره‌رِاى ئاماده‌بوونى قوتابى به‌ژداربوو".
له‌وه‌لاَمدا نه‌دا عه‌سكه‌ر وتى "چه‌ند تابڵویه‌كمان رِه‌تكردوَته‌وه‌ چونكه‌ له‌ئاستى پیَویست نه‌بووه‌"
شانوَكار هیشام حه‌سه‌ن له‌ وته‌یه‌كى بوَ (كه‌ركوك ناو) " له‌ دواى روخانى رژیَمى پیَشووه‌وه‌ شانوَى عیَراقى پیَشكه‌وتنیَكه‌ى یه‌جگار باشى به‌خوَیه‌وه‌ بینیوه‌ ، به‌لاَم بیَده‌نگى حوكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ گرفتى هونه‌رمه‌ندان بووه‌ به‌ هوَكاری كوَچكردنى چه‌ند هونه‌رمه‌ندنیَك بوَ ولاَتانى تر تا بتوانن بژیَوى خوَیان دابین بكه‌ن".
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن رِوونیكرده‌وه‌ كه‌ " ئاماده‌بوونى شانوَ زوَر كه‌مبوَته‌وه‌، به‌هوَى كه‌مى شانوَوه‌. له‌ به‌غدایا ته‌نها پشت به‌ شانوَى نیشتیمانى (وه‌ته‌نى) و شانوَى ره‌شید ده‌به‌ستین، كه‌ سالاَنیَكى زوَره‌ دروستكراون و پیَویستیان به‌ نویَژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌". داوای له‌ حكومه‌ت ده‌كرد "گرنگى به‌ شانوَ و شانوَكاران بدریَت".
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ فه‌رحان پیَیوایه‌ ئه‌م جوَره‌ ڤیَستیڤاڵه‌ زوَرگرنگه‌ بوَ ده‌ركه‌وتنى تواناى قوتابیه‌كان "چونكه‌ شانوَى په‌روه‌رده‌یی سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگه‌ بوَ شانوَى عیَراقى و راوه‌ستانى قوتابیان له‌ به‌رامبه‌ر ماموَستایان له‌ هونه‌ر و شانوَدا زوَر گرنگه‌ تا بتوانین ئه‌م به‌هره‌ نویَیانه‌ له‌خوَبگرین".
ده‌رهیَنه‌رى په‌روه‌رده‌یی عه‌كاب حه‌مدى ده‌رهیَنه‌رى شانوَى  "له‌سه‌رده‌مى پاشاكان" (زمن الباشوات) به‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌نبار له‌ لیَدوانیَكیدا بوَ (كه‌ركوك ناو) "ئه‌مرِوَ به‌ دووكارى شانوَیی به‌شداریمانكرد، قوتابنى قوَناغى سه‌ره‌تایى و قوَناغى دواناوه‌ندى. وه‌  شانوَى "له‌سه‌رده‌مى پاشاكان" باسى له‌ سته‌مى زوَرداران ده‌كرد به‌ دریَژایی میَژوو حوكمى عیَراقیان كردبوو".
برِیاره‌ له‌ دووى نیسانى داهاتوو ڤیَستیڤاڵه‌كه‌ كوَتایی به‌كاره‌كانى بیَنآ.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT