ڤیستیڤاڵى شانوَكاريى قوتابخانه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستپیَده‌كا

ڤیستیڤاڵى شانوَكاريى قوتابخانه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستپیَده‌كا

به‌شیَك له‌ ڤیَستیڤاڵه‌كه‌\\ فوتو: میهنا ئه‌ل-شمه‌رى
ڤیَستیڤاڵى شانوَيى قوتابخانه‌كان له‌ شارى كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستى پیَكرد تا (2) نیسان به‌رده‌وام ده‌بیَت.
موهه‌نا ئه‌ل-شمه‌رى
سه‌ر له‌به‌یانى دوَنیَ یه‌كشه‌ممه‌ (27) ئازار چالاكى ڤیَستیڤاڵى شانوَى قوتابخانه‌كان ده‌ستى پیَكرد له‌ شارى كه‌ركوك. ئه‌م ڤیَستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ به‌رِیَوه‌ ده‌چیَت (به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتى كه‌ركوك و چالاكى قوتابخانه‌كان.  له‌م ڤیَستڤاڵه‌دا )(7) به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى به‌شدارن (كه‌ركوك، ره‌سافه‌ى یه‌كه‌م، كه‌رخى یه‌كه‌م، ئه‌نبار، میسان، واست و كه‌ربه‌لا).
به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك، شه‌ن عه‌مه‌ر، له‌ لیَدوانیَكیدا بوَ (كه‌ركوك ناو)، "له‌ دیَرى زه‌مانه‌وه‌ شانوَى كه‌ركوك به‌باشى ناسراوه‌ و به‌تایبه‌تى له‌ په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رِابردوو، و رِه‌ۆڵیَكى زوَر گرنگى هه‌بوو له‌ عیَراقدا، و شانوَی قوتابخانه‌كان به‌ باشترین جوَرى شانوَى ئه‌م بواره‌ ئه‌ژمارده‌كریَت"
به‌ وته‌ى یه‌ك له‌شانوَكاران، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م ڤیَسیتڤاڵه‌ له‌ناوبردنى توندو تیژی و لیَكنزیكبوونه‌وه‌ى پیَكهاته‌ جیاوازه‌كانى عیَراقه‌.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT