ته‌شه‌نه‌كردنى هۆڵى له‌ش جوانى و به‌كارهیَنانى ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كان

ته‌شه‌نه‌كردنى هۆڵى له‌ش جوانى و به‌كارهیَنانى ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كان

[caption id="attachment_640" align="alignnone" width="300" caption="وه‌رزشى له‌ش جوانى"][/caption]
راپۆرت: میهنا ئه‌ل شمه‌رى
له‌م دواییه‌دا دیارده‌ى بلاَوبونه‌وه‌ى هوَڵى له‌ش جوانى زۆربوه‌ له‌ كه‌ركوك: سه‌نته‌رى وه‌رزشى زوَر نایاب له‌ خوَده‌گریَت كه‌ به‌ نویَترین ئامیَرى وه‌رزشى ئاماده‌كراوه‌ به‌لاَم له‌ گه‌ركه‌ هه‌ژارنیشینه‌كان ده‌بیَنین هۆله‌كانى وه‌رزش بچووكن.
زانایانى وه‌رزشى هۆكارى زیادبوونى هوَڵى وه‌رزشى بوَ بیَكارى ده‌گه‌ریَننه‌وه‌ كه‌ گه‌نجانی گرتوَته‌وه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان و هیَشتا دانه‌مزراون تا سه‌رقالى كاربن. ریَژه‌ی بیَكارى ساڵ به‌ دواى ساڵ له‌ زوَربووندایه‌ و گه‌نجانیَش كاتی زوَریان هه‌یه‌ تا به‌ وه‌رزش پرِیبكه‌نه‌وه‌، و له‌ هه‌مان كاتدا كوَمه‌ڵیَك گه‌نج هه‌یه‌ ده‌یانه‌ویَ له‌شیَكى جوان و به‌هیَزیان هه‌بیَ تاوه‌ك و سه‌رنجى كچان رِاكیَشن. ئه‌م هۆكارانه‌ به‌ زیادبوونى خولیاى وه‌رزشى ئه‌ژمارده‌كریَت له‌ شاری كه‌ركوك و شاره‌كانى تری عیَراق.
به‌ر له‌ چه‌ند ساڵیَك له‌ هه‌موو كه‌ركوك ته‌نها سیَ هوَڵى وه‌رزشى هه‌بوو، به‌لاَم ئه‌مرِوَ نزیكه‌ى (35) "هوَڵى له‌ش" جوانى هه‌یه‌ له‌ شارى كه‌ركوك. عیماد موحه‌مه‌د جه‌بارى، خاوه‌ن یه‌كه‌م هۆڵى (له‌ش جوانى)یه‌ له‌ كه‌ركوك، ده‌لیَیَت "ئه‌وه‌ ئه‌ندامانه‌ى خۆیان ناونووسكردوه‌ به‌ رِیَژه‌ى 70% زیادیان كردووه‌ له‌ (5) ساڵى رابردوو.
هه‌روه‌ها عیماد شه‌ریف، ناوبژیوان و راهیَنه‌رى نیَوده‌وڵه‌تى وسكرتیَرى یه‌كیَتى گشتى له‌شجوانى له‌ كه‌ركوك، و ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1986 بنكه‌ى (ئوَڵمپى)ى نیَوده‌وڵه‌تى بوَ وه‌رزشى له‌ش جوانى كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌م سه‌نته‌رى تایبه‌ته‌ به‌ (لیاقه‌) و له‌ش جوانى له‌ كه‌ركوك. ده‌ڵیَت: "عیَراقیه‌كان له‌ هه‌موو ولاَتانى دیكه‌ زیاتر حه‌زیان به‌م یاریه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ هیَز چـــۆته‌ ناو ساكۆلۆژیاى و سیفاتى تاكى (عیَراقی)یه‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه‌ یه‌ك به‌ دوایه‌كانه‌ى عیَراق له‌ دریَژایى میَژوودا. و له‌م سه‌نه‌ترانه‌ گه‌نجان فیَرده‌كه‌ین چۆن به‌هیَزبن و له‌شه‌یَكى ته‌ندروستیان هه‌بى وزوَر شتی دیكه‌شم فیَركردوه‌ به‌دریَژاى ژیانم له‌وانه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى كیَشى قورس و راهیَنانى جه‌سته‌".
هه‌روه‌ها جه‌بارى وتى "هه‌ندىَ له‌و هوَڵه‌ وه‌رزشیانه‌ كه‌ ئیَستا له‌ كه‌ركوك كراونه‌ته‌وه‌ به‌ بیَ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن  وئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بوَ ته‌شه‌نه‌كردنى هوَڵى (ئه‌هلى) كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كیَتیه‌كه‌مان نین. به‌ حوكمى ئوه‌ی بارى نائاسایى عیَراقه‌وه‌ ده‌توانن كاربكه‌ن چونكه‌ زوَر دوورن له‌ وه‌رزشه‌وه‌ و له‌ پیَناو مه‌به‌ستى كه‌سى كراونه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسان چاوپوَشیان لیَده‌كه‌ن. به‌لاَم رِاهیَنه‌رانى ئه‌و هوَلاَنه‌ كه‌سانى لیَهاتونین له‌ بوَراكه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ وه‌رزشه‌وه‌ نیه‌ و منیش وه‌ك ئه‌میندارى یه‌كیَتیَ له‌ش جوانى كه‌ركوك ده‌ڵیَم ئه‌وانه‌ سه‌ربه‌ ئیَمه‌ نین و ئیَمه‌ش به‌رپرس نین له‌ هیچ كه‌موكورِیه‌كه‌ له‌ دوارِوَژدا رویدا".
كاتیَگ به‌ناو پاریَزگاكه‌دا رِیَده‌كه‌ى ده‌بینى رِیكلامیَكى زوَر بۆ هوڵى له‌ش جوانى ده‌كریَت. هوَڵه‌كان له‌ یه‌ك جیاده‌كریَنه‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ و ئامیَره‌ وه‌رزشیه‌كان. هوَڵه‌ گه‌وره‌كان به‌ ئاویَنه‌ رازاوه‌نته‌وه‌ كه‌ هه‌ندى جار سه‌قفیش به‌ ئاویَنه‌ داپوَشراوه‌ و ئامیَرى ئه‌مریكى و ئه‌ڵمانى له‌ خوَده‌گریَت.
كلسان مه‌ردان، خاوه‌نى په‌یمانگاى (لوئلوئ) بوَ له‌ش جوانى خانمان ده‌ڵیَت "زوَر له‌ ئافه‌رتان له‌م هوَڵه‌دا رِاهیَنان ده‌كه‌ن چونكه‌ زوَر به‌سووده‌ بوَ ته‌ندروستیان. ده‌یانه‌وىَ جوانى له‌شى خوَیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها ئافره‌تى به‌ته‌من و نه‌خوَش لیَره‌دا راهیَنان ده‌كه‌ن كه‌ پیَیان وتراوه‌ وه‌رزش بكه‌ن تا ته‌ندروستیه‌كى باشیان هه‌بیَت".
هه‌روه‌ها ژماره‌ى هوَڵى له‌ش جوانى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان له‌ زوَربووندایه‌ و رِوَژ له‌ ده‌اى روَژ له‌گه‌ڵ باشبوونى بارى ئه‌منی شاره‌كه‌، هه‌روه‌ها هوَڵه‌كانى دیكه‌ش كاتی تایبه‌تیان هه‌یه‌ بوَ خانمان.
راهیَنه‌ر و پاڵه‌وانى نیَوده‌وڵه‌تى، ئایدن ره‌شید خورشید (خاوه‌ن ژورى نیَوده‌وڵه‌تى بوَ له‌ش جوانى و لیاقه‌ى جه‌سته‌یى)، ده‌ڵیَت "زوَربه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌ن دیانه‌ویَ ماسولكه‌ دروستبكه‌ن، و زوَربه‌ى ئه‌ندامه‌ نویَیه‌كان قوتابى زانكوَن كه‌ ده‌یانه‌ویَ به‌هیَز و سه‌رنج راكیَشبن".
یاریزان سه‌عد حه‌سه‌ن عه‌لاوى ته‌مه‌ن (27)ساڵ له‌ (2004)ه‌وه‌ ده‌ستى به‌م یارییه‌كردوه‌، ده‌ڵیَت "ئه‌م جوَره‌ وه‌رزشه‌ باوترینیانه‌ له‌ ناو رِیزى كه‌نجان، چونكه‌ هیَز و ته‌ندروستى و جوانى ده‌به‌خشى به‌ له‌ش".
شایه‌نى باسه‌ كه‌ عه‌لاَوى به‌شدارى له‌ چه‌ند پاڵه‌وانیَتیه‌ك كردووه‌ و بووه‌ به‌ خاوه‌ن نازناوى پاڵه‌وانى كه‌ركوك بوَ له‌ش جوانى و پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هیَناوه‌ وه‌ك پاڵه‌وانى ناوچه‌ى باكور له‌م ساڵدا. و سه‌ره‌رِاى سه‌ركه‌وتنه‌كانى عه‌لاوى دڵگرانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌ زوَر به‌كه‌مى پیشتگیریان ده‌كه‌ن.
مازن ئه‌مه‌ین ته‌مه‌ن (24) ساڵه‌، له‌ ساڵى 2004 ده‌ستى به‌م یارییه‌كردوه‌ و ده‌ڵیَت كاتیَك قوتابیبووم له‌ ئاماده‌یی پیشه‌ساز ده‌ستم به‌م یارییه‌كرد و زوَر حه‌زم لیَیه‌تى.
هه‌روه‌ها وتى كه‌ "به‌شداریم له‌ چه‌ند پاڵه‌وانیَتیه‌ك كردووه‌ له‌ كه‌ركوك و پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ ده‌ست هیَنازو له‌ كیَشى (80) كگم و یه‌كه‌مم به‌ ده‌ستهیَناوه‌ بوَ (85) كگم له‌ ناوچه‌ى باكور و دوو جاریش له‌ كیَشى (80) كگم، هه‌روه‌ها پله‌ى چواره‌میشم به‌ ده‌ستهیَنا له‌ پاڵه‌وانیَتى عیَراق بوَ له‌ش جوانى".
ساره‌ ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن (37) ساڵ به‌ر له‌ دوو مانگ ده‌ستى به‌و وه‌رزشه‌كردووه‌ له‌ هوَڵى له‌ش جوانى خانمان و له‌ ئه‌نجامدا (8) كگم لاوازبوَته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ساره‌ ئه‌حمه‌د وتى "ئه‌گه‌ر مروَڤ بیوه‌یَ كیَش فرِیَبدا ئه‌وه‌ ته‌نها پیَویسته‌ خاوه‌ن ئیراده‌بیَت، و به‌لاَم شتیَكى دیكه‌ش هه‌یه‌ زوَر گرنگه‌ بوَ كیَش كه‌مكردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش شویَنى مه‌شق و رِاهیَنانه‌. بوونى ژنان له‌م شویَنه‌ زوَر گرنگ ده‌بیَت بوَ ئافره‌تیَكى وه‌كو من، چونكه‌ ئه‌وكات زیاتر هه‌ست به‌ حه‌سانه‌وه‌ده‌كه‌م له‌گه‌ڵیاندا. له‌وه‌ته‌ى (8) كیلوَم كه‌مكردوَته‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌م من مروَڤیَكى نویَم، و له‌و باوه‌رِه‌شدام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبم له‌م وه‌رزشه‌ ئه‌وه‌ كیَشى زیاتر فرِیَده‌ده‌م".
مارتن عه‌مانوئیَل ته‌مه‌ن (20) ساڵ ده‌لیَت حه‌زده‌كه‌م خوَم ناونووسبكه‌م له‌ یه‌ك له‌ هوَڵه‌كانى له‌ش جوانى، و ده‌ڵیَت كه‌ كیَشى له‌ زیادبووندایه‌ چونكه‌ زوَربه‌ى كاته‌كانى له‌دیار ئه‌نته‌رنیَت به‌سه‌ر ده‌بات، چونكه‌ هیچ هه‌لى كار نیه‌ له‌كاتى ئیَستادا".
"ئه‌مرِوَ مه‌واده‌ چالاكی به‌خشه‌كان (مونه‌شیت) جیَی بایه‌خى گه‌نجانه‌" سه‌باره‌ت به‌ مه‌واده‌ چالاكی به‌خشه‌كان، حاجى عه‌بدوللاَ نه‌جمه‌ دین، رِاهیَنه‌رى نیَوده‌وڵه‌تى و هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى به‌كالۆریَوس له‌ په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و ده‌رچووى زانكوَى به‌غدا و خاوه‌نى سه‌نته‌رى (ئه‌ل نه‌جاح)ى نیَوده‌وڵه‌تى بوَ له‌ش جوانى وبنیاتكردنى ماسولكه‌، ده‌لیَت كه‌ "به‌شویَوه‌یه‌كى گشتى به‌كارهیَنانى ماده‌ چالاكی به‌خشه‌كان بوَ به‌ده‌ستهیَنانى ئه‌نجامى باش و خیَرایه‌ و زوَر جار نایاساییه‌، و مه‌واده‌ چالاكى به‌خشه‌كان ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌:
به‌شیَكى بوَ بنیاتنانى ماسولكه‌یه‌ و به‌شیَكى یارمه‌تى دریَژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى (لیاقه‌)ى جه‌سته‌یى دروستده‌كات. بوَ نموونه‌ جوَرى دووه‌م ده‌بیَته‌ هوَى رِاكردنى خیَرا له‌ ماراسوندا، چونكه‌ له‌و  پاڵه‌وانیَتى پیَویستمان به‌ فیتامینى (ئیَن) ده‌بیَت كه‌ لیاقه‌ به‌رز ده‌دكاته‌وه‌ و مروَڤ هه‌ست به‌ ماندویَتى ناكات.
به‌شى دووه‌م  پیَی ده‌وترىَ چالاكی به‌خشه‌كانى (دوینگ) كه‌ بوَ بنیاتنانى ماسولكه‌ به‌كاردیَت (ئه‌نابوَڵیكس ستروَید) له‌ زوَربه‌ى یارییه‌كان به‌كاردیَت وه‌ك گوَرِه‌پان و مه‌یدان، زوَران بازى، تیَنس و تیَنسی سه‌رمیَز. ئه‌م جوَره‌یان باوترین جوَره‌ و زوَربه‌ی وه‌رزشوانان به‌كاریدیَنن.
میَژووى مه‌واده‌ چالاكی به‌خشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌رشه‌كانى دیكه‌ ده‌ستى پیَكرد نه‌ك له‌گه‌ڵ بنیاتنانى ماسولكه‌، یه‌كه‌م كه‌س كه‌ گیانى له‌ده‌سدا به‌ هوَى ماده‌ چالاكى به‌خشیه‌كان له‌ یارى پیَشبركیَى (بایسكل)ه‌وه‌بوو و هه‌روه‌ها هه‌مان شت رِویدا له‌ (بوَكسیَن). و له‌ دوای مردنى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كان ناسرانه‌وه‌. و پاشان له‌ تاقیگه‌و و سه‌نته‌رى لیَكوَلیَنه‌وه‌ له‌ویَدا زانیان كه‌ یاریزانان ئه‌و ماده‌یه‌ به‌كاردیَنن.
به‌رِاستى زۆر گرنگه‌ بوَ رِاهیَنه‌ر قه‌باره‌ى به‌كارهیَنانى ئه‌و ماده‌یه‌ بزانیَ، ئه‌گه‌ر یاریزان ویستى به‌ شیَوه‌یه‌كى ته‌ندروست جه‌سته‌ى بونیاتبنىَ ئه‌وه‌ پیَویسته‌ دووركه‌ویَته‌وه‌ له‌ به‌كارهیَنانى ئه‌و ماده‌ چالاكى به‌خشانه‌. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ویستى به‌ژدارى پاڵه‌وانیَتیه‌كان بكا وه‌ك هه‌ر یاریزانیَكى دیكه‌ پیَویسته‌ ماده‌ى چالاكى به‌خش به‌كاربیَنىَ.
هه‌ستیَكى رِاگرت و وتى: "وه‌ك رِاهیَنه‌ران روَڵى رِوَشنبیركردنه‌وه‌ى یاریزانان ده‌كه‌ویَته‌ ئه‌ستوَى ئیَمه‌ تا پیَیان بلیَین چوَن به‌ شیَوه‌یه‌كى ته‌ندروست ئه‌و مادانه‌ به‌كاربیَنن، چونكه‌ به‌هه‌ڵه‌ به‌كارهیَنانى ده‌بیَته‌ مایه‌ى وجاغ كویَرى یاریزان".
ترسناكترین ماده‌ى چالاكی به‌خش كه‌ له‌ هوَڵه‌كانى له‌ش جوانى به‌كاردیَ ماده‌ى (ئه‌ى دى 3)یه‌ كه‌ زاره‌وه‌ى سه‌ر جادا پیَیده‌وترىَ (ئاژه‌ڵى) كه‌ فیتامینى (ئه‌ى) و (دى) تیَدایه‌ و بریتیه‌ له‌ روَنى زه‌یت و هیچ په‌یوه‌ندى به‌ گه‌وره‌بوونى ماسولكه‌كانه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو ته‌نها بوَ زیادكرنى كیَشه‌، ئه‌م ماده‌یه‌ بوَ مانگا به‌كاردیَت تا كیَشى قورسبیَت و پاره‌ى باش بكات. به‌لاَم دروست نیه‌ مروَڤ ئه‌م جوَره‌ ده‌رزیه‌ له‌ خوَى بدات چونكه‌ ده‌بیَته‌ مایه‌ى نه‌خوَشى شیَرپه‌نجه‌ و پیسبوونى خویَن و كه‌مترین زیانى ئه‌و ماده‌یه‌ ده‌بیَته‌ دروستبوونى برین و وه‌زرشوان ناچارده‌كات نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجامبدا بوَ لابردنى ئه‌و برینه‌ و هه‌ندىَ جار ده‌بیَته‌ له‌ناوچوونى شیَوه‌ى ماسولكه‌.
هه‌ندىَ جوَرى (چالاكى به‌خش)ى دیكه‌مان هه‌یه‌ وه‌ك (لاندرین و تیَستروَن و داینابوَڵ و بریمابوران)
بوَ چوونى جیاواز سه‌باره‌ت به‌ كارهیَنانى ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كان
كوڵسان ده‌ڵیَت "من هیچ نرخیَك دانانیَم بوَ ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كان چونكه‌ ئافره‌ت زوَر جیاوازتره‌ له‌ پیاو، ئه‌م جوَره‌ مادانه‌ش كاریگه‌رى خراپى ده‌بیَت له‌ سه‌ر مناڵدانى ئافره‌ت و شیرى دایك و كوَمه‌ڵى شتی تر و هیچ كات به‌كارم نه‌هیَناوه‌. له‌ به‌رى ئه‌وه‌ى رجیم و ئامیری وه‌رزشى و جومناست و چه‌ند ئامیَریَكى كاره‌باى به‌كاردیَنین".
یاریزان سه‌عد ده‌ڵیَت " هیچ كات ماده‌ چالاكى به‌خشه‌كانم به‌كارنه‌هیَناوه‌ چونكه‌ شاره‌زایم هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیان و سلبیاتى ئه‌و مادانه‌.و من دژى به‌كارهیَنانى ئه‌و مادانه‌م كه‌ ناتوانیَ له‌شیَكى ته‌ندروست دروست بكات".
به‌لاَم یاریزان مازن ئاماژه‌ى به‌ به‌كارهیَنانى ئه‌و ماده‌یه‌ كرد و ده‌ڵیَ "زوَر به‌كه‌مى ماده‌ى چالاكى به‌خشم به‌كارهیَناوه‌ و پیَم باشه‌ (پروَتین) به‌كاربیَنم و حه‌زناكه‌م هیچ كه‌س ده‌رزى هوَرموَن له‌ به‌كاربیَنىَ ، پیَویسته‌ یاریزان ته‌نها به‌كۆرسى رِاهیَنه‌ر كاربكات".
سه‌باره‌ت به‌ یاریزانى نویَ، (عه‌مانویَل) "زوَرجار ده‌بیستم باس له‌و مادانه‌ ده‌كریَت به‌لاَم باوه‌رِ ناكه‌م له‌ دوارِوَژدا به‌كاری بیَنم چونكه‌ ده‌مه‌ویَت له‌شیَكى دروست و ته‌ندروست بنیاتبكه‌م.
ئه‌م وه‌رزشه‌ خولیایه‌كى گه‌وره‌ى گه‌نجانه‌. وه‌ گه‌نجان حه‌زده‌كه‌ن ماسولكه‌ى گه‌وره‌ دروستبكه‌ن كه‌ له‌ جلو به‌رگه‌كانیان ده‌ركه‌وىَ. گه‌نجان ده‌یانه‌ویَ سه‌رنجى كچان رِابكیَشن و هه‌ندیَكیان ده‌یانه‌وىَ به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانیه‌تیَكانى خوَماڵى و نیوَده‌وڵه‌تى بكه‌ن.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT