پیَشه‌نگایه‌ك بوَ هاوكاريكردنى ئافره‌ته‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌كریَته‌وه‌

پیَشه‌نگایه‌ك بوَ هاوكاريكردنى ئافره‌ته‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌كریَته‌وه‌

[caption id="attachment_633" align="alignnone" width="300" caption="پیَشه‌نگا بوَ ئافره‌ته‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان"][/caption]
به‌هوَى سه‌ختبوونى بارى ئابووری ئافره‌تى كه‌ركوكیه‌وه‌، سه‌نته‌رى (ساره‌ بوَ راهیَنان و په‌ره‌پیَدانى ئافرت) و به‌هاوكارى ده‌زگاى (په‌ره‌پیَدان و گه‌شكردن) هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ى پیَشه‌نگاى سالاَنه‌ى به‌ بوَنه‌ى یادى نه‌وروَز و "رِوَژى دایك" بوَ خاوه‌ن پیشه‌ و ده‌ست رِه‌نگینه‌كان.
به‌رِیَوه‌به‌رى سه‌ه‌نته‌ر، فه‌یروز، ئاماژه‌ى به‌ ئامانجى ئه‌و پیَشه‌نگایه‌ كرد " ئه‌م كاره‌ له‌ پیَناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئابوورى ئه‌و خیَزانانه‌یه‌ كه‌ رِوبه‌رِوى سه‌ختیه‌كانى ژیان ده‌بنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بوَ پشتیوانى  و چالاككردنى  رِوَڵى ئافره‌ته‌ له‌ كوَمه‌ڵگا".
له‌لایه‌ن خوَیه‌وه‌ (نیَرگز ئه‌حمه‌د) چالكوان له‌ بوارى ژنان ئه‌م ده‌ستپیَشه‌خه‌ریه‌ى به‌ ئیجابى وه‌سفكرد "چونكه‌ مه‌به‌ستى یارمه‌تیدانى بیَوه‌ژن و ئافره‌ته‌ جیاوه‌بووه‌كان (ته‌لاقدراو) و خیَزانه‌ هه‌ژاره‌كانه‌".
هه‌روه‌ها وتى "هیوادارین حوكومه‌ت یارمه‌تیمان بدا له‌م بواره‌دا".
(ئینتیسار موحه‌مه‌د) كه‌ بیَوه‌ژنیَكى خاوه‌ن سیَ منداڵه‌ و یه‌كیَكبوو له‌ به‌شداربوان، ئاماژه‌ی به‌ گرنگى و پیَویستى ئه‌نجامدانى ئه‌م جوَره‌ پیَشه‌نگایه‌ كرد "من وه‌ك ئافره‌تیَك ناتوانم ده‌ست پانبكه‌مه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكى و داوای یارمه‌تیان لیَبكه‌م، به‌لاَم چونكه‌ توانای درووینى  به‌رگى ئافره‌تانم هه‌یه‌ و ده‌توانم گوڵدان دروستكه‌م ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ به‌سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بیَنم تا لیَره‌وه‌ ده‌ست بكه‌م به‌ نمایشكردن و فرۆشتنى كالاَكانم كه‌ ماندویَتى ده‌ستى خوَمن".
له‌كوَتایى پیَشه‌نگاكه‌دا خه‌لاَت و برِوانامه‌ى ره‌مزى به‌سه‌ر كوَمه‌ڵیَك له‌ به‌ژداربوان دابه‌شكرا و چاره‌گیَك له‌ كالاَ فروَشتراوه‌كان به‌سه‌ر ئافره‌ته‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابه‌شكرا.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT