یانه‌ى وه‌رزشى زاب پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست دیَنىَ له‌ ڤیَستیڤاڵى سالاَنه‌ى وه‌رزشى

یانه‌ى وه‌رزشى زاب پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست دیَنىَ له‌ ڤیَستیڤاڵى سالاَنه‌ى وه‌رزشى

[caption id="attachment_619" align="alignnone" width="300" caption="ڤیَستیڤاڵى سالاَنه‌ى وه‌رزشى"][/caption]
راپوَرت: یاسین سه‌بعاوى، ناحیه‌ى زاب:
یانه‌ى وه‌رزشى زاب پڵه‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهینا له‌ ڤیستیڤالى سالاَنه‌ى وه‌رزشى ماراتوَن كه‌ به‌هاوبه‌شى  له‌ لایه‌ن ریَكخراوى لاوان و یانه‌ى زاب ریَكخرابوو به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ حوكومیه‌كانى ناحیه‌ى زاب.
رِوَژى شه‌مه‌ چالاكیه‌كانى ڤیَستیڤالاَى وه‌رزشى ناحیه‌ى زاب ده‌ستى پیَكرد به‌ نمایشى تیمه‌ به‌شداربوه‌كان و به‌ئاماده‌بوونى كوَمه‌ڵیَك له‌ میَدیا عیَراقیه‌كان و مندالاَن تابوڵیان به‌رزكردبووه‌وه‌ كه‌ نه‌خشه‌ى هه‌ر (18) پاریَزگه‌كه‌ى عیَراقى تیَدابوو. و له‌دوایشدا هه‌موان به‌ده‌نگى به‌رز ناوى تیمه‌ وه‌رزشیه‌كانیان ده‌وته‌وه‌.
موحه‌مه‌د موحسین، سه‌روَكى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى زاب، له‌ لیَدوانیَكدا بوَ (كه‌ركوك ناو) وتى "سه‌قامگیرى بارى ئاسایشى ناحیه‌كه‌ و هاریكارى دانیشتوانى ناحیه‌كه‌ توانستویانه‌ وه‌رزش پیَشبه‌رن و گه‌شه‌ى پیَبده‌ن و هه‌روه‌ها خه‌ڵكى ناحیه‌كه‌ ده‌ستپیَشخه‌ریان كردوه‌ له‌ نمایشكردنى ئه‌م وه‌رزشه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى سالاَنه‌".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌و ڤیَستیڤاله‌ به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى ناودار به‌ریَوه‌ چوو، له‌وانه‌: په‌رله‌مانتار عه‌بدوللاَ غه‌رب ئه‌ڵ جبورى، سه‌روَك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى زاب و به‌رِیَوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى ناحیه‌كه‌، سه‌روَكى یانه‌ وه‌رزشیه‌كانى هه‌ردوو قه‌زاى بیَجى و (شه‌رگات) سه‌ر به‌ پاریَزگاى تكریت ، سه‌روَك و ئه‌ندامانى یانه‌ى وه‌رزشى حه‌ویجه‌ و كوَمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى حه‌ویجه‌ و كه‌سایه‌تى عه‌شایر و نه‌جومه‌نى گونده‌كان و عاشقانى وه‌رزش.
یه‌ك له‌ هانده‌رانى تیمى (ئه‌شریعه‌)، به‌ناوى (موحه‌مه‌د خه‌زعه‌ل جاسم)، ده‌یپرسى بوَچى به‌رپرسانى وه‌رزشى پاریَزگاى كه‌ركوك ئاماده‌ى ڤیَستیڤاڵه‌كه‌ نه‌بوون؟
هه‌روه‌ها ئه‌و هاولاتیه‌ داواى دروستكردنى یاریگا و هوَڵى وه‌رزشى داخراوى ده‌كرد بوَ ناحیه‌ى زاب و گونده‌كانى سه‌ر به‌و (ناحیه‌)یه‌ له‌ پیَناو به‌روه‌پیَشچوونى وه‌رزش و سوود وه‌رگرتن له‌ به‌هره‌ى لاوه‌كان كه‌ پیَویستى به‌ دابینكردنى شویَن هه‌یه‌.
له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا (13) تیمى وه‌رزشى به‌شداریان تیَدا كرد و یانه‌ى زاب پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهیَنا دواى ئه‌وه‌ى (79) خاڵى به‌ده‌ستهیَنا و تیمى (شه‌میت) پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هیَنا به‌ كوَكردنه‌وه‌ى (54) خاڵ و تیمى (ئه‌عتیره‌) پله‌ى سیَیه‌مى به‌ده‌ست هیَنا به‌ كوَكردنه‌وه‌ى (44) خاڵ.
سه‌روَكى یانه‌ى زاب، عه‌بدوللاَ ئیبراهیَم، بوَ (كه‌ركوك ناو)ى روونكرده‌وه‌ كه‌ "عه‌شایرى ناوچه‌كه‌ خوانى نیوه‌رِوَیان ئاماده‌كرد بوَ میوان و تیمه‌ به‌شداربوه‌كان و هانده‌رانیان، له‌كاتیَكدا وه‌رزشوانان و كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كان و ئه‌نجومه‌نى قه‌زاكه‌ و ده‌رچوان زانكوَكان هه‌ڵده‌ستن به‌ كوَكردنه‌و تیَچوونى ڤیستیڤاڵه‌كه‌.
ئه‌وه‌ى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ى جیاكردبووه‌وه‌ له‌ سالاَنى پیَشوو، ئه‌م ساڵ ڤیستیڤاڵه‌كه‌ رِازابووه‌وه‌ به‌ چالاكى رِه‌نگاورِه‌نگ و نمایشكردنى به‌هه‌رى جیاواز. له‌وانه‌ به‌شداربوونى كوَمه‌ڵیَك كه‌سى به‌ته‌مه‌ن كه‌ هه‌ستان به‌ رِاكردنى (1000) م كه‌ ئه‌م نه‌ریته‌ پیَی ده‌وترىَ "رِاكدنى گه‌نجانه‌" له‌ هه‌موو ڤیستیڤاڵیَك ئه‌نجامده‌دریَت و خه‌لاَتیَكى ره‌مزى ده‌دریَت به‌ براوه‌ى ئه‌و راكردنه‌.
له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا یاریزانانى یه‌ك له‌و تیمانه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى جیاواز دابه‌زینه‌ ناو گوَره‌پانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌ جلى عه‌ره‌بیه‌وه‌بوو. هه‌وه‌رها تیمیَكى به‌شداربوو نویَنه‌رایه‌تى هیَزى (جه‌یش) سوپاى ده‌كرد و چه‌ند خه‌لاَتیَكیان به‌ده‌ستهیَنا.
له‌و به‌هره‌ نویَیانه‌ى كه‌ له‌ پیَشبرِكیَكه‌دا به‌شداریان كردبوو، وه‌رزشوانى (عوبید عه‌بدوللاَ) ته‌مه‌ن (13) ساڵ بوو له‌ راكرنى (3000) م به‌شدارى كرد هه‌رچه‌نده‌ ئاستیَكى باشى به‌ده‌ست نه‌هیَنا به‌لاَم توانستى ئه‌و دووریه‌ ببرِیَت.
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT