لەخه‌ڵكه‌وه

محه‌مه‌د ئه‌یاد: ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كه‌م رێگه‌ی نوێ بگرنه‌به‌ر

  • 2021-03-16
محه‌مه‌د ئه‌یاد: ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كه‌م رێگه‌ی نوێ بگرنه‌به‌ر
موسڵ/ 1ی ئاداری 2021/ محه‌مه‌د ئه‌یاد وێنه‌كێش و دیزاینه‌ر فۆتۆ: شه‌علان حه‌یالی
شه‌علان حه‌یالی – نه‌ینه‌وا

ناوم محه‌مه‌د ئه‌یاد-ـه‌، ته‌مه‌نم 24 ساڵه‌، له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیای وێنه‌كێشان و دیزاینم هه‌یه‌، به‌ڵام له‌دوای له‌ده‌ستدانی باوك و برایه‌كه‌م له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ په‌ره‌م به‌ خولیاكانم دا.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی پسپۆڕی زانستیم له‌ پزیشكی‌ و پشكنینی نه‌خۆشیدایه‌، به‌ڵام من عاشقی وێنه‌كێشان و هونه‌رم.

سه‌ره‌تا به‌ قه‌ڵه‌می ره‌ساس وێنه‌م ده‌كێشا، دواتر گۆڕیم به‌ ره‌نگه‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌ بۆیه‌ی زه‌یتی و ده‌ره‌نجامێكی باشیشی هه‌بوو.

من له‌ هونه‌ره‌كه‌مدا رێگه‌ی نوێ و سه‌یرم گرته‌به‌ر، وه‌ك به‌كارهێنانی ته‌خته‌ له‌ دیزانی تابلۆكاندا.

به‌ڵام وێنه‌كێشان به‌ پێڵاوی وه‌رزشی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا چونكه‌ رێگه‌یه‌كه‌ پێشتر به‌كارنه‌هێنراوه‌.

ئامۆژگاری من بۆ گه‌نجان ئه‌وه‌یه‌؛ رێگه‌ی نوێ و به‌كارنه‌هێنراو له‌ كار و خولیاكانیاندا بگرنه‌به‌ر تا ئه‌نجامی بێ وێنه‌ به‌ده‌ستبهێنن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT