لەخه‌ڵكه‌وه

کەلوپەلی بەکارهاتووە؛ ژیانی شۆفێران دەپارێزن

  • 2021-11-30
کەلوپەلی بەکارهاتووە؛ ژیانی شۆفێران دەپارێزن
ئەیوب مستەفا (28ساڵ)، لەكاتی كاركردنیدا بۆ دانانی هێماكانی هاتوچۆ لە یەكێك لە شەقامە خێراكانی كەركوك. فۆتۆ: كەركوك ناو
كەركوك ناو

من ناوم ئەیوب مستەفایە و 28 ساڵم، زانكۆم تەواوكردووە و تائێستا بێكارم.

رۆژێك بە ئۆتۆمبێلەکەم بە شەقامێكی پشت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوكدا تێپەڕێم كە رێگای سەرەكی بەستنەوەی پارێزگاكانی عیراقە بە هەرێمی كوردستان، لەوێ روداوێكی هاتوچۆم بینی، بەپێی هێڵکاریی هاتوچۆ دەركەوت بەهۆی بونی تاسەیەكەوە بووە كە هیچ هێمایەكی لێ نەبوو.

ئەوکات هەستمكرد پێویستە هەموو تاسەكان هێمای هاتوچۆی لێ بێت، رێگا خێراكانی دەرەوەی كەركوك كەمترین هێمای هاتوچۆی لێ دانراوە. بۆیە بڕیارمدا كارێك لەپێناو مرۆڤایەتیدا بكەم، ئەو كارەشم لەگەڵ پیاوێكی بەتەمەندا دەستپێكرد.

لە کەلوپەلی سادەی بەکارهاتووە، وەك كارتۆن، دەبەی گەورەی ئاو، لەگەڵ بۆیە و لەزگەی فسفۆر هێمای هاتوچۆ دروستدەكەین و لە نزیك تاسەكان دایاندەنێین.

بەشێک لە کەلوپەلەكان بە پارەی خۆمان دەكڕین، یان هەندێك لە دوكاندارەكان هاوكاریمان دەكەن.

لەکاتی کارکردندا هەندێك كات روبەڕوی مەترسی بوینەتەوە و خەریكبووە شۆفێر بە ئۆتۆمبێلەكانیان لێمانبدەن، هەندێك لە شۆفێرانیش دەستخۆشییان هەیە.

پێموایە تاڕادەیەك روداوی هاتوچۆمان كەمكردۆتەوە، تائێستا لەکاتی کارکردنماندا تایەی 26 ئۆتۆمبێل بەهۆی تاسەكانەوە تەقیون.

ئەمە كاری حكومەتە، هاتوچۆ هێماكان دابنێت و شارەوانیش چاڵەكان پڕبكاتەوە، بەڵام لە غیابی ئەوان ئێمە لێرەین.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT