شارێكی ئاویی لە كەركوك

سمایڵلاند یەکەم شاری ئاوییە لە کەرکوک، کە لەسەر زەوییەكی ٣٠ ھەزار مەتری دروستكراوە و لە دووبەش پێكدێت، شارە ئاوییەكە كۆمەڵێك یاری منداڵانیش لەخۆدەگرێت. شاری سمایڵلاندی ئاوی لە لایەن کۆمپانیای polinی نێودەوڵەتی جێبەجێکراوە کە تائێستا زیاتر لە سێ ھەزار شاری ئاویان دروستکردوە لە جیھاندا.

پڕۆژەیەکە بۆ دڵخۆشکردن و بەسەربردنی کاتەکانی خەڵکە لە وەرزی گەرماو ھاویندا، بەڵام پڕۆژەكە تائێستا تەنیا پیاو و منداڵان دەتوانن لێی سودمەندبن و هیچ شوێنێك بۆ ژنان تەرخاننەكراوە. لێپرسراوانی پڕۆژەکە دەڵێن پلانیان هەیە لە داھاتودا رۆژی تایبەت بۆ خانمان تەرخانبکەن.

شارێكی ئاویی لە كەركوك

وێنه‌

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT