پۆدکاست: یەکسانیی جێندەری لە دەزگاکانی راگەیاندندا

سەلام عومەر

چاودێریکردنی ڕەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی جیناکۆکی عیراق: یەکسانیی جێندەری لە دەزگاکانی راگەیاندندا

لەم پۆدکاستەدا، سەلام عومەر، لەوبارەیەوە، گفتوگۆ لەگەڵ سارا قادر، رۆژنامەنوس و مامۆستای زانکۆ دەکات.

یەکسانیی جێندەری یەکێکە لە هەر تەحەدییە گەورەکان روبەروی دەزگاکانی راگەیاندن دەبێتەوە. خۆپاراستن لە دوبارە بەرهەمهێنانەوەى توندوتیژى لەسەر بنەمای جێندەری لە ڕێى میدیاوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو تا رۆژنامەنوسانی ئافرەت بە ئازادی کاری رۆژنامەوانی بکەن کەمتر دەخرێنە بەرباس و بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی راگەیاندن کەمتر خۆیانی لە قەرە دەدەن.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT