ئه‌و ئێزگه‌یه كه به (دۆیچه ڤیله)ش ناوده‌برێت، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به ساتی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌كه ده‌كات، كه به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌مده‌هێنرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه، كه بۆ ئه‌م وه‌رزه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت (هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، دڵت بكه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش نهێنییه). به‌رنامه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر به‌رده‌وامه لهبهرهوپێشچون و گه‌شه‌سه‌ندن، وه‌ك ئێزگه‌كه جه‌ختی لێده‌كاته‌وه و هاتووه "له ئه‌مڕۆدا زیاتر له نۆ ملیۆن بینه‌ری هه‌یه له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیادا".
ئه‌مه لە كاتێكدا کە ئازادی ڕۆژنامەگەری روبەڕوی ئاڵه‌نگاری زیاتر دەبێتەوە و گفتۆگۆی گشتی کاریگەر ده‌بێت به زانیاری چه‌واشه و جەمسەرگیری، "جەعفەر توك وەک فەزایه‌ك بۆ گفتوگۆی کراوە و ئازاد و بنیاتنەر دەردەکەوێت. به‌رنامه‌كه ده‌رفه‌ت بە میوانە گەنجەکانی دەدات بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن، پرسەکانیان بوروژێنن و هەڵوێستەکانیان پەرەپێبدەن".
باربرا ماسینگ، بەڕێوەبەری گشتی لە DW ده‌ڵێت "جەعفەر تۆك دهریدهحات کە چۆن بەرنامەی داهێنەرانە و هەمەجۆریی راستەقینەی دیدگا جیاوازەکان دەتوانن باس لە بابەتگەلێکی ئاڵۆز بکەن بە شێوەیەک کە بەڕاستی دەنگدانەوەی هەبێت له‌نێو بینەرانی گەنجدا. بەرنامەکە له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی دیالۆگ لەگەڵ شێوازی نوێ و کارلێککارانە و نەرم و نیان، نەک هەر دەگاتە توێژی کۆمەڵایەتی و نه‌وه‌ی نوێ، بەڵکو پانتایی تێگەیشتن و ئاڵوگۆڕی نێوان نەوە جیاوازەکان فراوانتر دەکات".
نادیا شۆڵتس، به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی به‌رنامه‌كان له DW ده‌ڵێت "ستراتیژی بەرنامەسازیمان ته‌ركیز دەخاتە سەر باسكردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندی راسته‌قینه‌یان بە بینەرەکانمانەوە هەیە و لە واقیعی ههرێمییانهوه سەرچاوە دەگرن".
بە تیشک خستنە سەر دیدگا و ئەزمونە ناوخۆییەکان، جەعفەر تۆك ده‌توانێت بگاتە گەنجانی زیاتر و پانتاییه‌ك دروستبکات کە بتوانن سەرەڕای جیاوازییەکانیان کارلێک بکەن و پێکەوە کاربکەن بەرەو لێکتێگەیشتنی هاوبەش و چارەسەری هاوبەش".
هه‌نگاو به هه‌نگاو
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌نگاو به‌هه‌نگاو"، دوای سه‌ركه‌وتنی وه‌رزی یه‌كه‌میدا و به‌ده‌ستهێنانی پێزانینی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری ڤیدیۆی واقیعی داهێنه‌رانه له چوارچێوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی AIB Awards 2025 له له‌نده‌ن، به‌رنامه‌كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌وه‌رزێكی نوێی گه‌وره‌تر وبوێرانهتردهگهڕێتهوه.
وه‌رزه نوێیه‌كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی زیاتر له‌خۆده‌گرێت، هاوشانی جه‌ختكردن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان له‌ساتێكدا كه تیایدا دابه‌شبون وحاڵه‌ته‌كانی جه‌مسه‌رگیری زیاتر بووه.
له‌ڕێی فۆرماته نوێیه‌كه‌یه‌وه GameTalk، به‌شداربووان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌بات له‌چوار هه‌نگاودا كه وایانلێده‌كات به‌قوڵی گوێ‌بگرن، روبه‌ڕوی ئاڵهنگارییهكان ببنه‌وه و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان بدۆزنه‌وه له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ردا.
وەرزی دووەم بینەران بانگهێشت دەکات بۆ تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز، كه نیشانیدەدات کارلێکی هەنگاو بە هەنگاو دەتوانێت لێکتێگەیشتن به‌سەر دابەشبوون زاڵبکات.
دڵت بکەرەوە
DW ده‌پرسێت چی رودەدات کاتێک دواجار ئەو پرسیارانە دەکەین کە لەمێژە چاوەڕێمان دەکرد لەو کەسانەی بکەین کە لەگەڵیان دەژین و په‌یوه‌ندی رۆژانه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا؟
بەرنامەی "دڵت بکەرەوە" پانتاییه‌كی سەلامەت و کاریگەر دروست دەکات کە رێگه بهمرۆڤەکان ده‌دات ڕاستگۆیانه لەگەڵ ئەو کەسانە قسە بکەن کە خۆشیان دەوێن. زۆرجار قورسترین گفتوگۆ ئەوه‌یه کە له هه‌موو شتێكی تر زیاتر پێویستمان پێیەتی. بەرنامەکە بە وەڵامدانەوەی پرسیارە قووڵەکان و خۆله‌قه‌ره‌دانی ئاڵه‌نگاری دیاریكراو، بوار بۆ گفتوگۆی راستگۆیانه ده‌ره‌خسێنێت، خەڵک لێک نزیک دەکاتەوە و یارمەتیان دەدات بەسەر جیاوازییەکانیاندا زاڵ بن.
ئه‌مه نهێنییه
چی ده‌بێت ئەگەر دواجار ئەو شتانەمان وت کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەترساین بیدركێنین؟ "ئەمه نهێنییە" به وەرزێکی نوێ دەگەڕێتەوە، كه پانتاییه‌كی سەلامەت بۆ مرۆڤە راستەقینەکان دروستدەکات بۆ ئاشکراکردنی ئەو نهێنییانەی کە لە پشت دەمامکێکەوە شاردراونه‌ته‌وه. بەشداربووان دەمامکێکیان پێدەدرێت بۆ پاراستنی ناسنامەکەیان لەکاتی دركاندنی دانپێدانانی کەسی و قووڵدا.
لە کۆتاییدا روبەڕوی بژارده‌ی کۆتایی دەبنەوە: ئایا دەمامکەکەیان لادهبەن و ناسنامەی خۆیان ئاشکرا ده‌کەن یان نا؟ بەرنامەکە بێدەنگی دەشکێنێت لەسەر بابەتی تابو و ئەزمونی رۆژانە کە زۆرجار بە په‌نهانی دەمێننەوه.
له‌باره‌ی جه‌عفه‌ر تۆك
جه‌عفه‌ر تۆك به‌رنامه‌یه‌كی مه‌ڵتیمیدیایه كه چه‌ندین خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وجیهانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌رنامه‌كه له دامه‌زراوه‌ی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی DW نمایشده‌كرێت، زیاتر له نۆ ملیۆن بینه‌ری لهپلاتفۆرمهكانی سۆشیاڵ میدیادا هه‌یه.
به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس جه‌عفه‌ر عه‌بدولكه‌ریمه‌وه پێشكه ش ده‌كرێت كه خاهوهن چه‌ندین خه‌ڵاته، به‌رنامه‌كه له‌ژێر دروشمی: "جیاوازی سەرەتای گفتوگۆیە" ده‌ستپێده‌كات و گەنجەکان دەکاتە ئامانج و پانتاییان پێدەدات بۆ گفتوگۆ و دەربڕین.
له‌باره‌ی دۆیچه ڤیله
دۆیچه ڤیله وەک دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی سەربەخۆ، هەواڵ و ناوەڕۆکی ڕۆژنامەوانی بێلایەن بە 32 زمان لە سەرتاسەری جیهاندا پێشکەش دەکات، بۆ به تواناكردنی بینەران بۆ دروستكردنی بۆچونی تایبه‌ت به‌خۆیان.
خزمەتگوزارییەكانی دۆیچه ڤیله له‌ڕێی تەلەفزیۆن، ڕادیۆ وئینتهرنیت هەفتانە 337 ملیۆن کارلێکی هه‌یه. ئەکادیمیای دۆیچە ڤیله هەروەها بەشداری دەکات لە راهێنانی رۆژنامەنووسان لە سەرتاسەری جیهاندا و پشتگیری لە پەرەپێدانی میدیای ئازاد دەکات، جگه له‌وه‌ش بە ره‌خساندنی دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر ڕه‌واج به زمانی ئەڵمانی ده‌دات.