مەمرە و مەژی... چیرۆكی 31 ساڵەی مام قاسم و عەرەبانەكەی لە رەحیماوا

قاسم محەمەد رەشید (72 ساڵ)، خەڵكی گوندی قەرەدەری قەزای دوبزە و لە شاری كەركوك نیشتەجێیە، سێ دەیەیە رۆژانە 15 كاتژمێر لە پشتی عەرەبانەیەكەوە لە بازاڕی رەحیماوا رادەوەستێت، بەبێ هیچ موچە و پاڵپشتییەكی حكومی، بە رەنجی شانی خۆی شەڕی دادپەروەری ئابوری بۆ خێزانەكەی دەكات؛ خێزانێكی نۆ كەسی، كە هاوسەرەكەی نەخۆشی سەر جێگا و كوڕێكیشی بەهۆی باری دەرونییەوە پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە.

مەمرە و مەژی... چیرۆكی 31 ساڵەی مام قاسم و عەرەبانەكەی لە رەحیماوا
كەركوك/ 2026/ قاسم محەمەد (72 ساڵ) زیاتر لە سێ دەیەیە لە بازاڕی رەحیماوا بە عەرەبانە چەرەزات دەفرۆشێت
بەرەبەیانی رۆژێكی نوێیە، عەرەبانەكەی مام قاسم بە پەردەیەكی ئەستور داپۆشراوە و بەردەوام بەوشێوەیە لە جێی خۆیدا نایجوڵێنێت، هێشتا بازاڕ ئاوەدان نەبۆتەوە كە ئەو غەمەكانی دابینكردنی بژێوی رۆژەكەی دەستپێدەكات.

عەرەبانەكەی مام قاسم لە نێو بازاڕی رەحیماوایە، لە ساڵی 1995ـەوە، دوای كۆچی دوایی باوكی و لەدەستدانی دوكانەكەیان لە هەمان بازاڕ، كاسبییەكەی لەسەر ئەم عەرەبانە دوو تایە، تاكە سەرچاوەی داهاتی خێزانێكی نۆ كەسییە، پێنج كچ و دوو كوڕی هەیە.

گوڵەبەڕۆژە، ناوكە كولەكە، بایەم و عەلی بابا و چەند بابەتێكی تر دەفرۆشێت، ئەوە سامانەكەی مام قاسم-ـە، بەبێ ئەوەی هیچ هاوکارییەکی کۆمەڵایەتی یان موچەیەکی چاودێریی حکومی هەبێت.

سەرباری ژیانە سادەكەی، نەهامەتی و نایەكسانیی زۆری بینیووە، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە عەرەبانەكەی سوتا و سێ ملیۆن دینار زیانی بەركەوت، كوڕێكی بە روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا، بەڵام هێشتا خۆڕاگرە "پیاو دەبێت رۆژانە ماندوو بێت، تا بژێوی خانەوادەکەی پەیدا بکات".

ئەركی سەرشانی مام قاسم قورسە؛ هاوسەرەكەی تووشی جەڵتەی مێشك بووە و پەككەوتەی سەر جێگایە، جگە لەوەش، كوڕێكی باری دەروونی جێگیر نییە و پێویستی بە چاودێری چڕ هەیە.

بە گەرمای هاوین و سەرمای زستان، ئەو كورسییەی پشتی عەرەبانەكە تەنیا شوێنیەتیی و رۆژانە لانیكەم 15 كاتژمێر بەدیار چەرەزاتەكەیەوە چاوەڕێی كڕیار دەكات.

وێنه‌

بەڕێوەچونی جەژنی جەما لە پەرستگای لالش
بەڕێوەچونی جەژنی جەما لە پەرستگای لالش
هەموو شتێك لە بازاڕی هەینی شاری كەركوك دەستدەكەوێت

مەراسیمەكانی عاشورا لە كەركوك، خانەقین و داقوق

بەوێنە: خۆڵبارین لە ناوچەكانی جێناكۆك
بەوێنە: خۆڵبارین لە ناوچەكانی جێناكۆك
مێژوی جولەكەكانی كەركوك خەریكە دەسڕدرێتەوە

مەراسیمەكانی چوارشەممەی سور لە لالش
مەراسیمەكانی چوارشەممەی سور لە لالش
سینی و زەرف؛ كۆڕی رەمەزانی نەتەوەكانی كەركوك گەرمدەكات

زەیتی زەیتونی پێویست بۆ 366 چراكەی لالش كۆكرایەوە

ئاهەنگ و مەراسیمەكانی جەژنی ئەكیتۆ لە دهۆك

مەرج و چۆنیەتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا
مەرج و چۆنیەتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا
جەژنی نەورۆز لە ناوچەكانی جێناكۆك
جەژنی نەورۆز لە ناوچەكانی جێناكۆك
لە مەزارگەكانی كەربەلاوە تا دارستانەكانی موسڵ.. ئەبو نەمر گەشتی هەلاجییەكەی تەواو دەكات

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT