"بۆ هەر سێ دۆنم زەوییه‌ك، 1000 مەتر نایلۆن بەکاردەهێنم. دەزانم زیانێکی زۆر بە خاکەکەم دەگەیەنێت و بەروبوومیش کەمدەکاتەوە، بەڵام هێشتا له‌م کارە بەردەوامم"، فەرزاد فەرەیدون، نمونه‌ی هه‌زاران له‌و جوتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌و شێوازه باوه كاری كشتوكاڵیی ده‌كات.
دیمه‌نی به‌شێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و شاره‌زور له پارێزگای سلێمانی، له دووره‌وه له روبارێكی به‌رینی ئاو ده‌چن، ده‌شتاییه‌كه یه‌كپارچه سپی ده‌كاته‌وه، نایلۆن به‌شێكی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی داپۆشیوه.
جوتیاران له به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان جۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵیدا نایلۆن به‌كارده‌هێنن و تیایدا ده‌یچێنن، بۆ ئه‌وه‌ی زوو گه‌شه بكات و بێته به‌رهه‌م، به‌شێكی نایلۆنه‌كه له نێو خاك و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
فەرزاد فەرەیدون، نیشته‌جێی گوندی سه‌ی جه‌ژنی ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له قه‌زای كفری، ساڵانه له نێوان 40 بۆ 100 دۆنم زه‌وی، دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ ده‌یان جۆری تری به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌رهه‌مده‌هێنێت، وتی "زۆربه‌ی كشتوكاڵه‌كان له‌ڕێی نایلۆن و سۆنده‌ی شریتی نایلۆنه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنم... خه‌ریكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه خاكه‌كه‌مان زۆر بێ پیت و لاواز ده‌بێت، زه‌وییه‌كان توانای نایترۆجینییان كه‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان".
به‌كارهێنانی نایلۆن بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ، واده‌كات به‌رهه‌مه‌كه زووتر پێبگات، به‌ڵام كواڵیتی، ره‌نگ و تامی ده‌گۆڕێت.
زوو پێگه‌یشتنی به‌رهه‌م به‌هۆی به‌كارهێنانی نایلۆنه‌وه، وایكردووه جوتیاره‌كان بخاته كێبڕكێی به‌كارهێنانی زۆرترین نایلۆن له چاندنی زۆرترین دۆنم زه‌وی، به‌بێ گوێدانه زیانه‌كه‌ی.
فه‌رزاد زۆر به‌باشی له زیانه‌كان تێگه‌یشتووه، بۆ نمونه ده‌ڵێت كاتێك به‌رهه‌می كشتوكاڵه‌كه ته‌واوده‌بێت، ئاژه‌ڵ نایلۆنه‌كان ده‌خۆن و توشی نه‌خۆشی ده‌بن، "ئه‌گه‌ر له‌ناو زه‌وییه‌كه‌ش كۆیانبكه‌ینه‌وه و بیانسوتێنین، دوباره زیان له به پیتی زه‌وییه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت".
ته‌نانه‌ت ئه‌و سۆنده شریتییه‌ش كه بۆ سیستمی دڵۆپاندن به‌كارده‌هێنرێت هه‌ر نایلۆنه و به زه‌وییه‌كاندا بڵاوده‌بنه‌وه. فه‌رزاد وتی "ئەمساڵ له چاندنی 10 دۆنم شوتی، 11 هەزار مەتر سۆندەی شریتیم به‌كارهێناوه".
دڵشاد عه‌لی، جوتیارێكی تری ناوچه‌ی گه‌رمیانه، ئه‌ویش نایلۆن بۆ چاندنی تۆ‌و و شه‌تڵه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، وتی "زیانێكی زۆریان به زه‌وییه‌كانم گه‌یاندووه، له‌كاتی كێڵان، تۆوكردن و ئاودان، هه‌روه‌ها له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یدا هه‌ست به زیانه‌كانی ده‌كه‌م، ساڵانه دوو تۆن نایلۆن به‌كارده‌هێنم".
به‌پێی ئه‌زمونی خۆی، دڵشاد عه‌لی له ساڵانی رابردودا تاوه‌كو كۆتایی مانگی هه‌شت به‌رهه‌می ته‌ماته‌كه‌ی ده‌ما، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه له مانگی حه‌وتدا ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و پێیوایه ئه‌وه به‌شێكی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌یه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی نایلۆنه‌وه دروستبووه.
كاریگه‌رییه‌كی تر كه ئه‌و ئه‌زمونی كردووه، كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مه. "له ساڵی 2022 هەر رۆژە و 600 كیلۆ تەماتەم ده‌چنی، به‌ڵام ته‌واوی ساڵی رابردوو ته‌نیا پێنح ته‌ن ته‌ماته‌م به‌رهه‌مهێنا"، دڵشاد وایوت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ساڵانه هه‌موو نایلۆنه‌كان له‌ناو خاكه‌كه‌یدا به‌جێده‌هێڵێت "خۆر لێی ده‌دات و ورد ورد ده‌بن و تێكه‌ڵ به خاكه‌كه ده‌بن... كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو نایلۆنه كرێكاری پێویسته و ناشزانین له كوێ فڕێی بده‌ین".
به‌پێی شاره‌زایانی بواری ژینگه و كشتوكاڵ، بەکارهێنانی نایلۆن لەکێڵگە و به جێهێشتنی له‌ناو خاكه‌كه‌دا، یه‌كێكه له خراپترین داهێنانه کشتوکاڵییه‌كانی سه‌رده‌می پیشەسازیی. ئه‌وه‌ی راستییه له كورتخایه‌ندا سودی هه‌یه، بەڵام کۆمەڵێک زیانی درێژخایەن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
د.کارزان عه‌بدوڵا، كه پسپۆڕیییه‌كه‌ی له بواری ژینگه‌دایه، وتی "كاتێك گه‌رما و خۆر له نایلۆن ده‌ده‌ن، دواتر وه‌رزی بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، ورد و پارچه پارچه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ پێکهاتەکانی خاكدا تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی ماددەیه‌كی کیمیاوی و ژەهر تێکەڵ بەو خاكە دەبن كه سه‌رچاوه‌ی خۆراك بۆ مرۆڤ بەرهەم دەهێنێت".
وتیشی "وردبوونی پلاستیك لەناو خاكدا، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمی ناو خاك به‌رزده‌كاته‌وه، كاتێكیش پلەی گەرمی خاك ده‌گۆڕێت، ئەوە هەموو شتێك و ژیانیش لەناو خاكەکه‌دا دەگۆڕێت، له‌وانه‌ش ده‌بێته‌هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریا و كه‌ڕۆكان".
ئه‌و پسپۆڕه زیاتر رونیده‌كاته‌وه "روەکی کشتوکاڵی و ئەو خۆراكەی کە مرۆڤ دەیخوات، بەبێ باکتریا و کەڕۆکانی خاك دروست نابن، ته‌نانه‌ت به‌ریش ناگرن، بۆیه خاك پێویستی به‌و به‌كتریا و كه‌ڕووانه هه‌یه و به‌بێ ئه‌وان خاكێكی بێ پیت و لاواز ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فەرزاد فەرەیدون ده‌ڵێت ئه‌وان له رابردودا هیچ خولێكی تایبه‌ت به‌و زیانانه و رێگا چاره‌سه‌رییه‌كانیان نه‌بینوه. به‌ڵام پێشنیاریان هه‌یه كارگه‌ی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه ئه‌و نایلۆن و پلاستیكانه‌یان لێوه‌ربگرنه‌وه كه له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵدا به‌كاریانهێناون و به جۆرێكی تر ریساكیلینی تیابكه‌ن.