لە كۆڵانەكانی ناوەندی قەزای حەویجە، سوعاد (ناوێكی خوازراوە) پاڵ بە عەرەبانەكەیەوە دەنێت و تاو نا تاوێك دەوەستێت بۆ هەڵگرتنەوەی پلاستیك و ئاسن لە خۆڵ و خاشاكی فڕێدراوی رێگاوبانەكاندا، ئەوەی كۆیدەكاتەوە، دەیفرۆشێتەوە بە كارگە و شوێنەكانی ریسایكلین، لە بەرانبەر بڕێك پارەدا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خێزانەكەی.