كۆششی ژنـێـك بۆ بژێوی

لە كۆڵانەكانی ناوەندی قەزای حەویجە، سوعاد (ناوێكی خوازراوە) پاڵ بە عەرەبانەكەیەوە دەنێت و تاو نا تاوێك دەوەستێت بۆ هەڵگرتنەوەی پلاستیك و ئاسن لە خۆڵ و خاشاكی فڕێدراوی رێگاوبانەكاندا، ئەوەی كۆیدەكاتەوە، دەیفرۆشێتەوە بە كارگە و شوێنەكانی ریسایكلین، لە بەرانبەر بڕێك پارەدا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خێزانەكەی.

كۆششی ژنـێـك بۆ بژێوی
كەركوك / سوعاد سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاشماوەی پلاستیكە تا بیفرۆشێتەوە فۆتۆ: ئیناس حەسەن
سوعاد لە ساڵی 1983ـدا لە دایكبووە و ساڵی 2003 هاوسەرگیری كردووە، دایكی نۆ منداڵە، چوار كچ و پێنج كوڕ، هاوسەرەكەی بە نەخۆشی كۆچی دواییكردووە و ئەویش بە تەنیا ماوەتەوە.

سەرباری سەختی ئەو بارودۆخەی روبەڕوی بۆتەوە، سوعاد دەڵێت "هەر كارێك بوایە دەمكرد بۆ دابینكردنی بژێوی منداڵەكانم، ساڵانێكە پاڵ بە عەرەبانەوە دەنێم... چونكە منداڵەكانم پێویستیان بەو داهاتە هەیە كە لەم كارەدا دەستمدەكەوێت".

سوعاد دەربارەی مامەڵە و هاوكاری خەڵك، دەڵێت "زۆر خێرخوازن و هاوكاریم دەكەن، هەرچەندە كارەكەم وادەكات بە شێوەیەكی ماندوو و ناڕێك دەربكەوم، بەڵام من شەرمی لێناكەم، چونكە نانێكی حەڵاڵم دەستدەكەوێت".

"زۆرجار گوێم لە وشە و دەستەواژەی زبر و رەق دەبێت، دەربارەی شێوە یان دەستەكانم كە تووشی ئەكزیما بوون بەهۆی كارەكەمەوە، بەڵام گوێی پێنادەم و دەڵێم سوپاس بۆ خودا".

سوعاد هیچ موچەكی نییە، "پاڵپشتی دارایی حكومەت یان هیچ شوێنێكی دیكەم نییە، بەردەم دەبێت منداڵەكانم ببەم تا لەم كارەدا یارمەتیم بدەن، هەندێكجار لەبەرئەوەی پێویستم بە هاوكارییان هەیە ناتوانن بچنەوە بۆ قوتابخانە".

سەرباری هەموو شتێك، یەكێك لە هیوا و ئومێدە گەورەكانی ئەوەیە هۆكارێكی باشتر لە عەرەبانەی دەستبكەوێت بۆ كارەكەی، "رێگاكان سەخت بوون، كاركردن و پاڵنان بە عەرەبانەوە زۆر ماندووم دەكەن، زیاتر لە وەرزی سەرمادا".

هەست بەو بارە گرانە دەكات كە كەوتۆتە سەر منداڵەكانی، بەتایبەت كوڕە گەورەكەی، چونكە بۆ هاوكاریكردنی خێزانەكە وازی لە خوێندن هێنا، "شەرم دەكات كاتێك دەمبینێت عەرەبانە پاڵ دەنێم، بەڵام هەست بە بەرپرسیارێتیش دەكات و دەیەوێت لە جێی من كاربكات".

سوعاد داواكارییەكی سادەی هەیە، "هاوكارم بن تا لە بری عەرەبانە هۆكارێكی تری گواستنەوە بكڕم و ماندوێتم كەمتر بێتەوە، راستە بارودۆخمان زۆر سەختە بەڵام هێشتا ئومێدمان لەدەستنەداوە".

وێنه‌

شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
شه‌ربه‌تی مێوژ؛ هاوڕێی خوانی ره‌مه‌زان
دوو گه‌نج موسڵ ره‌نگڕێژ ده‌كه‌ن
دوو گه‌نج موسڵ ره‌نگڕێژ ده‌كه‌ن
جەژنى قیامە له نەینەوا و کەرکوک
جەژنى قیامە له نەینەوا و کەرکوک
چوارشەممەی سور له‌ لالش
چوارشەممەی سور له‌ لالش
مه‌راسیمی ده‌رهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له‌ په‌رستگای لالش

جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی ئاشوورییەکان لە دهۆک

قشڵەى کەرکوک مەترسی ڕوخانى هەیە
قشڵەى کەرکوک مەترسی ڕوخانى هەیە
ئەو خێزانانەى دەست لەبخێوکردنى گامێش هەڵناگرن

نه‌ریتێکی نوێی عاشقانه‌ له‌سه‌ر پردێکی کۆن

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT