بانگەوازی کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم دەربارەی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ژن

فۆتۆ: CoWomen، ئەم وێنەیە لە ماڵپەری unsplash وەرگیراوە لە 9ی ئایاری 2021

كەركوك ناو

ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بانگەوازێکی کراوە ڕادەگەیەنێت بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک دەربارەی پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ژن لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان. ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمە بریتییە لە پیشاندانی جۆر و شێواز و وردەکارییەکانی ئەو پیشێلکارییانەی کە بەرانبەر ڕۆژنامەوانانی ڕەگەزی مێینە ئەنجام دراون بەتایبەت گرێدراو بە گێچەڵ و دەستدرێژیی سێکسی.


بودجەی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمەکە دەبێت لە نێوان پێنج هەزار بۆ نۆ هەزار دۆلار بێت.


دەرهێنەران و فیلمسازان دەتوانن لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ناو ئەم فۆڕمە داواکاری پێشکەش بکەن. دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بریتییە لە:31/5/2021

کورتە فیلمەکە دەبێ تاکو 15/10/2021 بەرهەم بهێندرێت.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT