راست نییە: ئەشكەنجەدانی منداڵەكە لە كەركوك نەبووە

وێنەیەك لە گرتە ڤیدیۆی ئەشكەنجەدانی منداڵەكە

كەركوك ناو

چەند هەژمارێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆی مێردمنداڵێكیان بڵاوكردۆتەوە كە بەپەت بە دیوارێكەوە بەستراوەتەوە و لەلایەن دوو كەسەوە بەتوندترین شێوە ئەشكەنجە دەدرێت و نوسیویانە ئەمە لە كەركوك رویداوە.

یەكێك لە پەیجەكان ڤیدیۆكەی بڵاوكردۆتەوە و داوا لە لارێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك دەكات بەهانای ئەو خێزانەوە بێن، ڤیدیۆكە لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا 31 هەزار كەس بینیویەتی و  100 كەس شەیری كردووە.

راستی هەواڵەكە:

موقەدەم عامر نوری شوانی، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "ڤیدیۆكەم بینیوە، ئەوە بە هیچ شێوەیەك كەركوك نییە، تەنانەت عیراقیش نییە و وڵاتێكی عەرەبییە، ئەگەر گوێبیستی قسەكان بن دەزانن كە بە میسری قسە دەكات".

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، شەوی رابردوو لە رونكردنەوەكیدا لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە، دەڵێت "لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو وەزارەت چاودێری ژمارەیەک سكاڵایان کردووە سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت کوڕێکی خاوەن پێداویستی تایبەت روبەڕوی لێدان و ئەشکەنجە دەبێتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەكانمان ئەم روداوە لە عیراق نەبووە و لە وڵاتێكی عەرەبی رویداوە". 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT