وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، بەڕێوەبەری ئاسایش و کاروباری كارمه‌ندانی كه‌ركوك و چوار كه‌سی تر ده‌ستگیرده‌كات، به تۆمه‌تی "وه‌رگرتنی به‌رتیل له پێناو كارئاسانیكردن بۆ تێپه‌ڕبونی باری قاچاغ و رێپێنه‌دراو" له بازگه‌كانه‌وه بۆ ناو شاری كه‌ركوك.
پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 10ی ئایار جێبه‌جێكرا، ئه‌وه‌ش دوای چاودێریكردنی كاره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی تر.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و ژماره ئه‌فسه‌ره و كارمه‌ندانه وه‌كو تۆڕێك له بازگه‌كاندا كاریانكردووه، "بۆ تێپه‌ڕاندنی باری نایاسایی و قاچاغ"، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ پیشه‌كانیان، بۆیه دوای چاودێریكردنێكی دور و درێژ ده‌ستگیركراون.
له نێو گیراوه‌كاندا، محه‌مه‌د عه‌تییه، بەڕێوەبەری ئاسایش و کاروباری كارمه‌ندانی كه‌ركوك هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی تر و دوو كارمه‌ند كه له بازگه‌ی نێوان كه‌ركوك – هه‌ولێر ده‌وامیان ده‌كرد. كه به بازگه‌ی پردێ (ئاڵتون كۆپری) ناوده‌برێت.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان وتی "دانیان به راستی تۆمه‌ته‌كاندا ناوه و جێبه‌جێكردنی بڕیاری دهسستگیركردنیان له‌سه‌ر فه‌رمانی خودی وه‌زیری ناوخۆ بووه".
فه‌رمانگه‌ی ئاسایش و کاروباری كارمه‌ندانی كه‌ركوك، راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە نوسینگه‌ی وەزیری ناوخۆی عیراق.
سه‌رچاوه‌كه وتی "پێده‌چێت تۆڕه‌كه فراوانتر بێت، لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستگیركراوه‌كان و گومانلێكراوی تریش به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م تۆڕه له‌گه‌ڵ لانیكه‌م 15 شۆفێری بارهه‌ڵگر په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و پێشوه‌خته رێككه‌وتون كه باری رێپێنهدراویان له جۆری مریشك، خواردن و خواردنه‌وه و كه‌لوپه‌لی رێپێنه‌دراوی تر پێبووه و له بازگه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر به‌رتیلدا تێپه‌ڕێنراون".
له حاڵه‌تی ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌پێی مادده‌ی 307ی یاسای سزادانی عیراق سزادبرێن.
ئه‌و مادده یاساییه تایبه‌ت به سزادانی هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و راسپێردراوێك به خزمه‌تی گشتی، ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ر كاره‌كه‌یدا ئیمتیاز و هه‌ر شتێكی وه‌رگرت، به‌وه‌ش به ماوه‌یه‌ك زیندانی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت یان به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و غه‌رامه‌ی دارایی.
تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌داوه.