داواكارییه‌كی عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال له دهۆكه‌وه بۆ ناوه‌ندی قه‌زاكه ناڕه‌زایی به‌دواداهات، به‌شێك له ئێزیدییه‌كان به توندی دژی وه‌ستانه‌وه و خۆپیشاندانیان كرد.
كرۆكی باسه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هه‌فته‌ی رابردوو، پارێزگاری نەینەوا داوای له نایف سەیدۆ، قایمقامی قەزای شنگال بەوەكالەت كرد "هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ رۆژ كاره‌كانی له ناوه‌ندی شنگال رایی بكات"، كه له ئێستادا له قه‌زای سێمێل هه‌موو كاروباره‌كانی شنگال راده‌په‌ڕێنێت.
نایف سه‌یدۆ كه له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و پۆسته‌یه، بۆ ئه‌و پرسه داوای سه‌لامه‌تی ئه‌منی و رێپێدانی سوپای كردووه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی قبوڵبكرێت هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له شنگال دژایه‌تی خۆیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان راگه‌یاند، له نێویاندا هاوپه‌یمانی قه‌زیه‌ی ئێزیدی كه له چه‌ند پارتێكی سیاسی ئێزیدی پێكدێت و نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه.
ئەحمەد كیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا داوایكردووه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان، نایف سه‌یدۆ هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ رۆژ له شنگال ده‌وام بكات له بری سێمێی"، كیكی وتی "ئێمه وه‌كو پارتی پێمانوایه گه‌ڕانه‌وه به‌و شێوه‌یه نابێت... ئێمه داوای گره‌نتی سه‌قامگیری و ئه‌منیمان كردووه تاوه‌كو به‌بێ كێشه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا".
داوای گره‌نتی سه‌قامگیری و ئه‌منیمان كردووه
پارتی دیموكراتی كوردستان، تا پێش شه‌ڕی داعش و كه‌وتنی شنگال له 3ی ئابی 2014 ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئه‌منی و ئیداریی له قه‌زای شنگال هه‌بوو. له دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه‌ش له چنگی داعش، زۆرینه‌ی پۆسته باڵاكانی قه‌زاكه له ژێر چنگی خۆیدا بوو.
له روداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا كاتێك هێزه عیراقییه‌كان به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) به‌شه‌ڕ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه له نێویاندا شنگال، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش كه تا ئه‌وكاته له‌و ناوچانه جێگیربون پاشه‌كشێیان كرد و حه‌شدی شه‌عبی له‌و قه‌زایه جێگیربوو و كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرد.
قایمقامی ئه‌وكاتی شنگال (مه‌حما خه‌لیل) و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بون، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش به‌ره‌و پارێزگای دهۆك رۆیشتن و مۆره‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد، له‌وكاته‌وه له قه‌زای سێمێل له پارێزگای دهۆكه‌وه كاروباری شنگال راده‌په‌ڕێنن.
مانگی رابردوو (كه‌ركوك ناو) له راپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌وه گرفتی بۆ هاوڵاتیانی شنگال دروستكردووه و بۆ مۆر و واژۆی مامه‌ڵه‌یه‌ك ناچارن 170كم ببڕن و 100 هه‌زار دیناریش خه‌رجبكه‌ن، چونكه مامه‌ڵه‌كان له شنگال رایی ناكرێن.
ئه‌حمه‌د كیكی وتی "بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نایف سه‌یدۆ، بۆ شنگال، چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا دەكەین كە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە".
چوارشه‌ممه 13ی ئایار له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی قه‌زاكه خۆپیشاندان دژی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نایف سه‌یدۆ به‌ڕێوه‌چوو، كه هاوپەیمانی قەزیەی ئێزیدی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ی ده‌كرد.
مستەفا حەسەن، ئەندامێكی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه،كە بەشداربوو لە خوپێشاندانەكە، وتی "دروشمه‌كه‌مان به‌ناونیشانی نەخێر بۆ گەڕانەوەی ئەو ئیدارەیه‌ی كە پێشتر خەڵكی ئێمەیان لە سەختترین دۆخی ژیاندا بەجێهێشت"، زیاتر وتی "ئیرادەی میللەتی شنگال خەتی سورە، بۆیه بە هیچ شێوەیەك شوێنی ئەوانە نابێتەوە و پێویستە حكومەتیش رێز لە هەڵوێست و ئیرادەی خەڵكەكە بكات"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌و ئیداره‌یه‌ی كه ئێستا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كاتی هێرشی داعشدا تۆمه‌تباركران به‌وه‌ی به‌بێ به‌رگری ئێزدییه‌كانی شنگالیان بۆ داعش به‌جێهێشت.
ئیرادەی میللەتی شنگال خەتی سورە
"ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەیە و پێشتر قایمقامێكیان هەڵبژاردووه، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی قایمقام هه‌ڵبژێردراوه، ده‌ستبه‌كاربێت، نه‌ك كه‌سێكی تر دابنێن".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له 2ی تەمموزی 2024دا له دانیشتنێكدا ده‌نگیدا به 20 كەس وەكو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە له سنوری پارێزگاكه، له نێویاندا سەیدو ئەلئەحمەدی بۆ پۆستی قایمقامی شنگال، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و دانیشتنه ناوبراو نه‌یتوانیوه ده‌ستبه‌كاربێت.
مسته‌فا حه‌سه‌ن، وتی "ده‌مانه‌وێت پێداچونه‌وه به هه‌موو پۆسته‌كانی ئیداره‌ی شنگالدا بكرێت".
به‌ڵام ئه‌حمه‌د كیكی، وتی "هەڵوێستی ئێمه نەگوڕاوە، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌و كه‌سه نین بۆ پۆستی قایمقامی شنگال له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردراوه"، زیاتر وتی "تێبینی زۆرمان لەسەر ئەو دانیشتنە هه‌یه و له‌كاتێكدا ده‌نگی له‌سه‌ر درا كه ئێمه بایكۆتمان كردبوو".
هەڵوێستی ئێمه نەگوڕاوە و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌و كه‌سه نین كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵیبژاردووه
كیكی ده‌ڵێت پارتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌دایه پرسی ئیداره‌ی شنگال به یه‌كجاریی چاره‌سه‌ر بكرێت، "بەڵام دەبێت بە تەوافق و لێكتێگەیشتن بێت".
سه‌ید ئه‌حمه‌دی، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی قه‌زیه‌ی ئێزیدی و لایه‌نه‌كانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
پێشتریش لە 20ی نیسانی 2023، ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌سێكی به‌ناوی جەلال خەلەف بۆ ئیداره‌دانی قه‌زای شنگال دیاریكرد، نابراو پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه و له دیوانی قایمقامیه‌تی شنگال ده‌وام ده‌كات، به‌ڵام ئیداره‌ی شنگال له سێمێل ئاماده‌نه‌بون مۆری قایمقامیه‌تی راده‌ست بكه‌ن. به‌هۆیه‌وه بۆ هه‌موو واژۆ و مۆرێك هاوڵاتیان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوه‌ندی قه‌زای سێمێل كه 170كم له شنگاله‌وه دوره.
جەلال خەله‌ف به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نایف سەیدۆ بۆ شنگال هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه و خه‌ڵكیش ناچارن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سێمێل".
جه‌لال خه‌له‌ف جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نایف سه‌یدۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه پارێزگاری نه‌ینه‌وا بڕیارێكی تر ده‌ربكات، له جۆری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆر و ده‌سه‌ڵاتی واژۆكردن.