لێپرسراوانی پارێزگای كه‌ركوك، له نێویاندا پارێزگار و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، روبه‌ڕوی ره‌خنه و توانج بونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێی تیكتۆكه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر گرفته‌كانی خه‌ڵك كرد، له‌كاتێكدا 53 رۆژه ئاماده‌نین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رێكبخه‌ن.
كه‌ركوك ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ده‌یان گرفت و قه‌یرانی ناوخۆییه‌وه، له نێویاندا پرسی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با، قه‌یرانی به‌نزین و خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كان بۆ دامه‌زراندنی 7300 پله‌ی وه‌زیفی، تاوتوێكردنی ئه‌م پرسانه له ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه به‌پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی كارپێكراو.
شه‌وی رابردوو 24ی تهمموز، لایڤێكی تیكتۆك له‌سه‌ر گرفته‌كانی كه‌ركوك، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری كه‌ركوك و دوو ئه‌ندامی تری ئه‌نجومه‌نی كۆكرده‌وه و لهوێویه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی هاوڵاتیان كرد، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی، رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و نوێنه‌ری توێژه جیاوازه‌كان. ئه‌مه‌ش بووه جێی توانج و ره‌خنه‌ی هاوڵاتیانی شاره‌كه.
"سەحبی پارەی تیک‌تۆک ده‌كه‌ین بە نرخێکی گونجاو"، هاوڵاتییه‌ك له كۆمێنتدا وای نوسیبوو، هاوڵاتییه‌كی تر نوسیبوی "ئه‌گه‌ر له تیكتۆك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه‌واته له ئه‌نجومه‌ن باسی چی بكه‌ن؟".
كه‌سێكی تر له تیكتۆك به توانجه‌وه نوسیبوی "شێرێك بۆ والی شار و گوڵێك بۆ مامۆستا"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌د سه‌معان و ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی كه جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه مامۆستای ئایینی-یه له شاره‌كه.
"شێرێك بۆ والی شار و گوڵێك بۆ مامۆستا
ئه‌و لایڤه‌ی تیكتۆك، له‌كاتێكدایه دوایین كۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك لە 2ـی حوزەیران به‌ڕێوه‌چوو، لەوكاتەوە تا ئەمڕۆ 25ـی تەمموز هیچ دانیشتنێكیان نەبووە.
ره‌عد ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
ئه‌و دوو ئه‌ندامه له 18ـی كانونی یەكەمی 2023ـەوە كه هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراوه به‌شداریی هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه، چونكه دان به پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوكدا نانێن و بایكۆتیان كردووه.
ره‌عد ساڵح به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چاودێری دارایی ئیجرائاتی توندی كردۆته سه‌ر ئاماده‌نه‌بووانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامانی پارتی تائێستا بایكۆتیان كردووه و نوسراوی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نیان پێگه‌یشتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كان، ئه‌وان برای ئێمه‌ن و ئێمه نامانه‌وێت توشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بن، ئه‌وه هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونهوهكانه".
ئەنجومەنی پارێزگا، باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریی هه‌یه لە سنوری ئیدارەی پارێزگاكەدا، بەجۆرێك مافی دەركردنی یاسای ناوخۆیی و رێنمایی هەیە تا لەو رێگایەوە كاروبارەكانی پارێزگاکە بەڕێوەببرێن، سیاسەتی گشتی پارێزگا دادەڕێژن و یەكێك لە كارە گرنگەكانیان گفتوگۆ و پەسەندكردنی بودجەی پارێزگا و پلانی پرۆژەكانە.
ره‌عد ساڵح وتی "ئێمه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی پارتی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانین سبه‌ی یه‌كشه‌ممه خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نمان پێبگات، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه و چیتر چاوه‌ڕێ نه‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی پارتیش به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه و چیتر چاوه‌ڕێ نه‌كات
هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموركراتی كوردستان له كه‌ركوك كۆبونه‌وه و تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌یان كرد بۆ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام بڕیاری گه‌ڕانه‌وه یان بایكۆتی به‌رده‌وامیان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزب به‌جێهێشت.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن و بەپێی یاسای پارێزگاكان، هەر ئەندامێكی ئەنجومەن ئەگەر چوار دانیشتنی لەدوای یەك یاخود یەك لەسەر چواری دانیشتنەكانی ئەنجومەن لە چوار مانگدا ئامادەنەبوو، بەبێ پاساوێكی رەوا، ئەوا بە دەستلەكاركێشاوە دادەنرێت. بەڵام ئەو رێكارە جێبەجێنەكراوە.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك پۆست و به‌رپرسیارێتی له كه‌ركوك چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، له‌پاڵ ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی پارێزگاكه بۆته‌وه و پێویستی به رێنمایی و بڕیار ده‌ركردن هه‌یه.
ئەنجومەنی پارێزگا، جگە لە هەڵبژاردن پارێزگار و جێگرەكانی، قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە، دەتوانن كاندیدی پۆستەكانی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پۆستە باڵاكانی دیكەش یەكلابكەنەوە تا ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەربدات، هەر ئەوانیش دەتوانن پاڵپشت بە چەند مەرج و رێكارێك متمانە لە پۆستە باڵاكانی كەركوك وەربگرنەوە.
عه‌بدوڵا میروهس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له 53 رۆژی رابردودا هیچ واده‌یه‌كی بۆ كۆبونه‌وه دیارینه‌كردووه، كێشه‌ی خه‌ڵك له تیكتۆك چاره‌سه‌ر ناكرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌و لایڤه‌ی شه‌وی رابردوو به‌شێك له لێپرسراوانی كه‌ركوك تیادا به‌شداربون.
كێشه‌ی خه‌ڵك له تیكتۆك چاره‌سه‌ر ناكرێت
عه‌بدوڵا میروهس وتی "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیانه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به كراوه‌یی بێت و خه‌ڵگ ئاگاداربێت، یان له خه‌ڵكه‌وه نزیك بن، ده‌توانن خه‌ڵك بانگهێشتی خه‌ڵك بكه‌ن كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن".