قه‌حتان ئهلوهنداوی، پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، هه‌مان به‌ڵێنی پارێزگارانی پێش خۆی دوباره‌ده‌كاته‌وه له دامه‌زراندنی 7000 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی، كه به‌هۆی ناكۆكی پێكهاته‌كانه‌وه نه‌توانراوه له ساڵانی پێشودا ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنن.
قه‌حتان كه له 14ی تشرینی دووه‌م پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی وه‌رگرت، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا جه‌ختیكرده‌وه له كاركردنی به‌رده‌وام و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بە مەبەستی راگەیاندنی ناوی 7000 پله‌ی وه‌زیفی كه بڕیاربوو بی شێوه‌ی گرێبەست له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانی (2023، 2024، 2025) دابمه‌زرێن.
"چەند لایەنێک رۆڵیان هەیە لە رانەگەیاندنی گرێبەستەکان... کێشەیە کارگێڕی و داراییه‌كانیش رێگرن له راگەیاندنی پلە وەزیفییەکان"، قه‌حتان ئەلوەنداوی زیاتر وتی "سوردەبم لەسەر تەواوکردنی سەرجەم کەموکوڕییەکان بۆ ئەوەی راگەیاندنی گرێبەستەکان ئامادە بێت و ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌كه‌م".
ئه‌م به‌ڵێنه له‌كاتێكدایه پێشتر له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری ئه‌وكاتی كه‌ركوك، كه هاوكات سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، لینكی ئه‌لكترۆنی دامه‌زراندنه‌كه‌ی راگه‌یاند و بهڵێنیدا له زوترین كاتدا پله وه‌زیفییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.
دوابهی ئه‌ویش محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك هه‌مان به‌ڵێنی دوباره كرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌رسێ پارێزگاره‌كه له نێوان دوو ساڵ و سێ مانگدا له پۆستی پارێزگار بون و نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دیلان غه‌فور، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له بازنه‌ی كه‌ركوك، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ركوكی حزبه‌كه‌ی، وتی "ئه‌و 7000 پله وه‌زیفییه له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانی 2023 تا 2025 بوو، به یاسا ئه‌و مافه به كه‌ركوك درابوو، بۆیه ده‌بوو پێش ساڵی 2026 ناوه‌كان و پله وه‌زیفییه‌كان رابگه‌یه‌نرێن، به‌ڵام كه نه‌كرا، به‌هۆی ناكۆكی و نه‌بونی رێككه‌وتنی سیاسییه‌وه بوو، تا پرۆسه‌كه درێژه‌ی كێشا و گه‌یشته ساڵی 2026".
وتیشی "به‌دواداچونمان كردووه و دوایین جار كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئه‌و پرسه‌مان ورژواند، وتی من ناتوانم له ساڵی 2026دا هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ دابین بكه‌م، چونكه یاسای بودجه‌مان نییه، بۆیه هیچ ئومێدێك به خه‌ڵك ناده‌م".
وتیشی "به‌ڵام یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2027دا یه‌ك ده‌قێكی یاسایی زیادبكرێت كه ئه‌و مافه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك بگه‌ڕێنرێته‌وه و له یاساكه‌دا بچه‌سپێنرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به پشتگیرییه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران هه‌یه... ئه‌م شه‌ڕه ماوه و پڕۆژه یاسای بودجه هێشتا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه".