لە ژینگەوە

بورهان خزەیر: بەیەك دەستەوە خزمەتی خانەقین دەكەم

  • 2022-04-23
بورهان خزەیر: بەیەك دەستەوە خزمەتی خانەقین دەكەم
بورهان خزەیر (47ساڵ)، كارمەندی پاككردنەوە لە قەزای خانەقین. فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد
هاوڕێ ئازاد

من بورهان خزەیر (47ساڵ)، خەڵكی قەزای شارەبانم لە پارێزگای دیالە، بەڵام لە خانەقین كاردەكەم، كارەكەم پاككردنەوەی شەقامەكانی شارەكەیە.

ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیانكرە سەر گوندەكەمان لە ناوچەی سنسل لە شارەبان، منیش لەگەڵ خێزان و هەر پینج منداڵەكەم لەترسی كوشتن گوندەكەمان بەجێهێشت و ئاوارەی خانەقین بوین و لە كەمپ خێمەیان پێداین.

لەو ماوەیەدا چومە كۆمپانیایەكی بواری پاككردنەوە و بە گرێبەست دامەزرام، مانگی بە 300 هەزار دینار، رۆژانە دەوامم هەیە جگە لە رۆژانی هەینی، ئیشەكەم پاككردنەوەی شەقامەكانی ناو شارە.

بۆ من كاركردن ئاسان نییە، چونكە تەنیا یەك دەستم هەیە، بەڵام هەوڵدەدەم بژێوی ژیان بۆ منداڵەكانم پەیدابكەم.

لەگەڵ چۆڵكردنی كەمپەكان، گەڕاینەوە بۆ گوند، خانوی گوندەكە بەتەواوی روخابوو، قەرزمكرد بۆ ئەوەی نۆژەنیبكەینەوە و هێشتا حكومەت هاوكاریی نەكردوین.

 ئێستا ئەوان لەوێ دەژین، منیش بۆ ئەوەی كارەكەم لەدەستنەدەم بە تەنیا لە خانەقین دەژیم.

دوو مانگ و نیوە موچەكەم پێنەدراوە، كۆمپانیاكە دەڵێت حكومەت پارەی پێنەداوین، ئەویش یەكێكە لە گرفتەكان. بەڵام من هەر بە دڵسۆزییەوە خزمەتی خانەقین دەكەم و شارەكە پاكدەكەمەوە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT