لە ژینگەوە

جەنان كتێبخانەیەك لە گوند دەكاتەوە

  • 2022-06-13
جەنان كتێبخانەیەك لە گوند دەكاتەوە
جەنان شاکر (29 ساڵ)، نیشتەجێی گوندی سرێچکا لە ناحیەی ئەلقوش لە قەزای تلكێف. فۆتۆ: عەمار عەزیز

ناوم جەنان شاکرە و 29 ساڵم، لە گوندی سرێچکا نیشتەجێم، لە ناحیەی ئەلقوش لە دەشتی نەینەوا. هەر لەناو گوندەكەدا كتێبخانەیەكی بچوكم كردۆتەوە و هەزار و 500 ناونیشانى کتێبی تیایە.

سەرەتا بە ئۆنلاین كتێبم دەفرۆشت، لە ساڵی 2019 تا 2022 زیاتر لە 300 كتێبم لەڕێی ئۆنلاینەوە فرۆشت، لە شوباتی ئەمساڵ كتێبخانەیەكم لە ناوەندی گوند كردەوە.

دایكم نەماوە و لە ماڵەوە بە تەنیا لەگەڵ باوكم دەژیم، خوشك و براكانم ماڵی خۆیان هەیە. لەگەڵ ئامادەكردنی خواردن و كاری ماڵەوە ئیشی كتێبخانەكەش دەكەم.

لە ساڵى 2016 بڕوانامەم لە زانستى فیزیا لە زانکۆى دهۆک بەدەستهێناوە و ماوەی سێ ساڵ وانەبێژ بوم. سەرەتا ئەكاونتێكم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دروستكرد و لەوێوە كتێبەكانم نمایشدەكرد.

یەكەم كچم لەسەر ئاستی قەزای تلكێف كتێبخانە بكەمەوە، شانازیی بەوەوە دەكەم، لەو رێیەوە هانی خەڵك دەدەم بۆ خوێندنەوە و دەمەوێت كۆمەڵگەكەم كتێب بخوێننەوە، ئەوە ئامانجی سەرەكیمە.

لە شوباتی ئەمساڵەوە زیاتر لە 500 كتێبم فرۆشتووە، كتێبەكان هەمجۆرن، بەهۆی سەركەوتنی پڕۆژەكەم داوایان لێكردوم لقێكی كتێبخانەكە ببەمە تلكێف، بەڵام هێشتا بڕیارمنەداوە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT