لە ژینگەوە

یەحیا عەجەم؛ هونەرمەندێكی فرە بەهرەیە

  • 2022-07-17
یەحیا عەجەم؛ هونەرمەندێكی فرە بەهرەیە
نەینەوا/ 2022/ هونەرمەند یەحیا عەجەم لە ناوچەیەكی تەلەعفەر گۆرانی بۆ هاوڕێیەكانی دەڵێت فۆتۆ: كەركوك ناو
كەركوك ناو – نەینەوا

ناوم یەحیا عەجەم (33 ساڵ)-ـم، لەقەزای تەلەعفەری نەینەوا نیشتەجێم، گەشتیی هونەریم لە 19 ساڵییەوە دەستیپێكردووە و لە چەندین چالاكیی ناو پارێزگاكە و دەرەوەی پارێزگاكە بەشداربوم، كە ئەوەش رۆڵیی لە پەرەپێدانیی توانا و ئەزمونەكانمدا هەبووە.

وێنەدەكشێم، نواندن دەكەم، موزیك دەژەنم و بە زمانەكانیی عەرەبی، توركیی و كوردی گۆرانی دەڵێم، بە زمانی توركمانیی شیعر دەنوسم، سەرباری ئەزمونیی بەرهەمهێنانیی سینەمایی بۆ كورتەفیلم كە ئامانج لێی گیڕانەوەی واقیع و چارەسەری دیاردە نەرێنییە كۆمەڵایەتییەكان و پتەوكردنیی پەیوەندیی هاوڵاتیان بە خاك و نیشتمانەوە.

سەردەمیی ئاوارەییم لە بەغدای پایتەخت قۆستەوە بۆ دروستكردنیی پەیوەندیی لەگەڵ هونەرمەندان و سودوەرگرتن لە ئەزمونەكانیان، جگە لە ئاشنابون بە ژەنینی ئامێری ساز لە ناوەندی هونەری بەغدا كە بۆ من ئەزمونێكی نایاب بوو.

هەوڵدەدەم پەیامەكەم بە هەموو ماڵێك بگات، بەوپێیەی هونەر گەورەترین ئامرازە بۆ شكستپێهێنانی توندڕەویی و توندوتیژی، زۆرینەی كارەكانیشمان بۆ پتەوكردنیی خۆشەویستیی و بەهێزكردنی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتیی و ئاشتەواییە لەو شارەی لە دوو دەیەی رابردوودا بەدەست توندوتیژییەوە ناڵاندنیی، دەمەوێت جەخت لەوەبكەمەوە تەلەعفەر چیتر شاری مەرگ نییە بەڵكو شاری خۆشەویستیی و ئاشتیی و پێكەوەژیانە.

كاردەكەم بۆ هاندان و هاوكاریكردنیی هەر كەسێك خولیای وێنەكێشان و موزیك و نواندنە، بە تایبەت منداڵان.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT