لە ژینگەوە

قاوەخانە كۆنەكەی شەعارین

  • 2022-08-01
قاوەخانە كۆنەكەی شەعارین
نەینەوا/ 2022/ قاوەخانەی شەعارین لەنێو وێرانەی شەڕی چەند ساڵەی داعش لەبەری راستی شاری موسڵ فۆتۆ: عەمار عەزیز
عەمار عەزیز - نەینەوا

ئەم قاوەخانەیە لە بازاڕی شەعارینی بەری راستی شاری موسڵە، زیاتر لە 50 ساڵە هەیە و هەر بە ناوی ناوچەكەشەوە نراوە، ئەوەی هێشتویەتیەوە و بەناوبانگە، شێوازە كۆنەكەیەتی.

من ناوم جەعفەر رەزوان (16 ساڵ)ـم، زیاتر لە ساڵێكە لەم قاوەخانە كۆنەی موسڵ كار دەكەم، كە بەداخەوە شەڕی داعش زیانی زۆری بە باڵەخانەی گەیاندووە، خاوەنەكەشی هەرچەندە لە توانایدا هەیە بەڵام نایەوێت نۆژەنی بكاتەوە، بۆ ئەوەی قاوەخانەكە لەسەر شێوازە مێژوییەكەی خۆی بمێنێتەوە و لەدەستینەدات.

ئێمە لێرە قاوە، چا، شیر و نێرگەلەمان هەیە، رۆژانە لە 8ـی بەیانییەوە تا ئێوارە دەمێنینەوە.

ئێرەیە پڕە لە یادگاریی هاوڵاتیانی بە تەمەنی شار و خەڵكێكی زۆر رۆژانە سەردانیی دەكەن.

منیش لێرە، لەم شوێنە كۆنەی شارەكەم زۆر دڵخۆش و ئاسودەم، هەرچەندە رۆژانە پارەیەكی كەم وەردەگرم، بەڵام بەشی هەندێك لە پێداویستییەكانم دەكات و كێشەم نییە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT