نازناوم ئەبو عومەر-ـە، زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی پیشەی دروستكردنی تەسبیح-ـم، ئەوەش لە موروی كۆن كە زۆرم هەیە و چەندین ساڵە هەڵمگرتون.
چەندین جۆر مورو هەن؛ هەندێكیان زۆر گرانن و نرخی تەسبیح بەپێی جۆری موروەكەی دیاریدەكرێت.
ئەو توێژەی تەسبیح بەكاردەهێنن بەهای تەسبیحەكانی من دەزانن، بەڵام كەسانێك هەن تەسبیحی هاوردەكراوی چینی دەكڕن، چونكە هەرزانە، هەرچەندە پێیان جوانە بەڵام ئەو جۆرە تەسبیحە هیچ بەها و گرنگییەكی نییە.
پێش شەڕی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام - داعش"، لە ناوەندی شاری موسڵ، لە بازاڕی هەرەج بوم، كە بەو پیشەیە بەناوبانگە و رۆژانە نزیكەی 50 تەسبیح، هەندێكجار 100 تەسبیحم دروستدەكرد، بازرگانان لە هەموو عیراق، بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستانەوە دەهاتن و دەیانكڕی.
بەڵام ئێستا؛ لە بازاڕێكی دیكەم لە ناوچەی نەبی یونس، چونكە بازاڕە سەرەكییەكەمان هێشتا وێرانەیە، بۆیە خەڵكێكی كەم رومانتێدەكەن و بازاڕیش سستە، بەهۆی بەرهەمی هاوردەوە.
من تا كۆتا رۆژی ژیانم لەم پیشەیەدا دەمێنمەوە و هیوادارم تا لە ژیاندام بگەڕێمەوە بۆ بازاڕی كۆنەكەی دروستكردنی و فرۆشتنی تەسبیح.