لە ژینگەوە

فەرەح بە "پانۆرامای موسڵ"ـەوە دەگەڕێتەوە

  • 2023-07-18
فەرەح بە "پانۆرامای موسڵ"ـەوە دەگەڕێتەوە
نەینەوا/ تەموزی 2023/ فەرەح یوسف، هونەرمەندی شێوەكار، تابلۆیەك لە شاری موسڵ نمایش دەكات فۆتۆ: ئەحمەد بلە
ئەحمەد بلە - نەینەوا

ناوم فەرەح یوسف، لە دایكبوی 1982ـی شاری موسڵم و هونەرمەندی شێوەكارم.

دوابەدوای ساڵانێك لە دابڕان، بە پرۆژەیەكی هونەرییەوە ویستم بگەڕێمەوە بۆ شارەكەم، ئەویش تابلۆیەكە كە ساڵێك سەرقاڵی ئامادەكردنی بوم و ناوم لێناوە "پانۆرامای موسڵی نێوان دوو بەهار - بانوراما الموصل بين ربيعين".

من لە 2004-2005 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی موسڵم تەواو كرد، دوای دەرچونم لە زانكۆ، بڕیارمدا بەرەو ئیماراتی عەرەبی كۆچ بكەم، لەوێ وەكو رێكخەری وانەی هونەری لە قوتابخانەی نیشتمانی دوبەی دەستبەكاربوم.

پاش ماوەیەك لە كاركردن، وەك لێپرسراوی بەشی وێنەكێشانی زانكۆی شارقەی ئیمارات دیاریكرام، كە راهێنانی فێركاری بۆ بەهرەداران هەیە.

هەر لەوێ توانیم چەندین خەڵات و نازناو بەدەستبهێنم، لەوانە؛ خەڵاتی باشترین فەرمانبەری زانكۆی شارقە لەگەڵ پلەی یەكەم لە دیزاینكردنی پۆستەرێكدا بۆ رۆژی نیشتمانی ئیمارات.

من بەو دەستكەوتانەوە گەڕامەوە؛ لە موسڵ، تابلۆكەم نمایش كرد، وەك دەربڕینی خۆشەویستی و پێزانیم بۆ شارەكەم، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی لە سەردەمی داگیركاری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە داعش" پێیدا تێپەڕ بوو.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT