لە ژینگەوە

ئیناس بە هونەرەكەی هۆشیاری هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە

  • 2023-12-16
ئیناس بە هونەرەكەی هۆشیاری هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە
نەینەوا/ كانونی یەكەمی 2023/ ئیناس مەجید كارە هونەرییەكانی لە موسڵ نمایش دەكات فۆتۆ: ئەحمەد بلە
ئەحمەد بله - نەینەوا

ناوم ئیناس مەجید-ـە، نەوەی هونەرمەندی گەورەی عیراقی جەواد سەلیم-ـم، كە دیزاینەری مۆنۆمێنتی ئازادی گۆڕەپانی تەحریری بەغدای پایتەختە، من لە موسڵم و ئەندامی ئەكادیمیای پێشەنگانی هونەر.

من لە دایكبوی ساڵی 1995ـم، زیاتر لە 12 ساڵە بەهرەی وێنەكێشانم ئاشكراكردووە و پەرەم پێداوە بە ئامانجی خەونی كردنەوەی پێشانگەی تایبەت بە خۆم، تا گەیشتن بە بەشداریكردن لە چەندین كاری دیكەی هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی تر.

كۆتا پێشانگەی كارە هونەرییەكانم زۆر بە لامەوە گرنگ بون، لە موسڵ كردمەوە و تایبەت بون بە "هۆشیاری هەڵبژاردن"، ئەوەش یەكەم پێشانگەی هاوشێوەیە بەو ئامانجە لە عیراق بكرێتەوە.

ئامانجی سەرەكی پێشانگەكە هاندانی هاوڵاتیانی نەینەوایە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و گرنگی ئەو پرۆسەیە، لەگەڵ هۆشیاری دەربارەی هەڵبژاردنی باشترین نوێنەر، هەموو ئەوانەش بەزمانێكی هونەری رونكراونەتەوە.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT