لە ژینگەوە

ئەركێكی قورس و ویژدانێكی ئاسودە

  • 2019-07-06
ئەركێكی قورس و ویژدانێكی ئاسودە

ناوم عادل محەمەدە و 34 ساڵم، لە تەمەنى حەوت ساڵییەوە لەسەر شەقامەکان پێڵاوى خەڵک چاكدەکەم و رەنگیان دەکەم و نوێیان دەکەمەوە.

هەموو رۆژێک لە کاتژمێر حەوتى بەیانییەوە تا حەوتى ئێوارە لە شەقامى کۆماری كەركوك کاردەکەم، زۆرجار دواى تەواوبونیشم بە ماتۆڕەکەم دەچمە لاى ئەو کەسانەى کە پەیوەندیم پێوەدەکەم و ناتوانن بێنە بازاڕ، لەماڵەوە کاریان بۆ دەکەم.

زۆربەی کەلوپەلەکانم لەبەغدا و ھەولێر دەهێنم. خۆم لەنەتەوەى عەرەبم، بەڵام بەهۆی تێکەڵیم لەگەڵ خەڵک و ناوبازاڕ زمانى هەموو نەتەوەکان فێربوم و زۆربەى موشتەرییەکانم کوردن. هەرچەندە زۆر ماندوو دەبم، بەڵام ویژدانم زۆر ئاسودەیە کە توانیومە بە ئەرکى سەرشانى خۆم بژێوى خێزانەکەم دابینبکەم.

خۆم نەمتوانى بەهۆی کارەوە خوێندن تەواوبکەم، بەڵام ئێستا هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەى منداڵەکانم خوێندن تەواوبکەن و ببنە کەسێک خزمەتى وڵاتەکەمان بکەن.

زیاتر

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT