له زنجیره چیایه‌كی سه‌ختدا كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی مێژویی لانكه‌ی كه‌مینه ئایینییه‌كانی عیراق، ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕ له نێو شاخێكی سه‌خت و به‌رده‌ڵانیدا كه ته‌نانه‌ت رێكردن پێیدا ئه‌سته‌مه، كارێكی ماندوكه‌ر ده‌كه‌ن.
گه‌نجه‌كان له‌ڕێی هێلیكۆپته‌رێكه‌وه تۆپه‌ڵه قوڕێكی بارگاوی به په‌ین و ماددەی خۆراکی فڕیده‌ده‌نه خواره‌وه، ئامانجه‌كه به‌گشتی ئه‌وه‌یه بۆ هه‌میشه له بینینی دیمه‌نی شاخێكی روته‌ن رزگاریان بێت، كه بەشێکی زۆری سەوزاییەکەی لەدەستداوە و له‌چاوی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌وه وه‌كو بیابانێك ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه كه رێكخراوی زیلا به ده‌ستگیرۆیی حكومه‌ت پێی هه‌ستاوه، بریتییه له كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای ئه‌لقوش كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ئه‌لقوشدا، شارۆچكه‌كه به دوری 40كم له باكوری موسڵ له پارێزگای نه‌ینه‌وادایه و مێژوه‌كه‌ی بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی بووه له رابردودا.
ئه‌و گه‌نجانه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له كریستیانی، ئێزیدی و موسوڵمان ده‌یانه‌وێت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاوهه‌وا، له‌ڕێی چاندنی نیو ملیۆن تۆ‌و له ناو تۆپه‌ڵه قوڕدا، لانیكه‌م پارێزگاری له به‌شێك له‌و مێژووه گرنگه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان بكه‌ن.
سەعید یوسف (26ساڵ)، وه‌كو خۆبه‌خشێك له‌گه‌ڵ رێكخراوی زیلا كارده‌كات، وتی "چالاكییه‌كه بریتیی له سه‌وزكردنی چیایه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ئه‌لقوش، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین له مه‌ترسییه‌كانی به بیابانبون، پیسبونی هه‌وا و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا"، ئێستا چالاكییه‌كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
هه‌نگاوه‌گه چۆن ده‌نرێت؟ بیرۆكه‌ی تۆپه‌ڵه قوڕ
كاره‌كه مه‌گه‌ر هه‌ره‌وه‌زی و حه‌زی گه‌نجه‌كان ئاسانی بكات، سه‌ره‌تا گڵێكی زۆر ده‌هێنن له‌گه‌ڵ ئاودا قوڕی لێ دروستده‌كه‌ن و تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و تۆپه‌ڵانه چه‌ند ده‌نكه تۆیه‌كی تێبكرێت و قوڕه‌كه‌ش كه كه‌مێك گه‌وره‌تره له هه‌ڵماتێك به په‌ین و مادده‌ی خۆراكی روپۆش ده‌كرێت.
تۆوه‌كان بریتین له به‌ڕوو، باده‌می كێوی، سنه‌وبه‌ر و قه‌زوان، داری ئه‌م روه‌كانه به‌رگه‌ی كه‌می ئاو و پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌گرێت و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان گه‌شه‌كردنیان زۆر باشه.
سه‌عید وتی "دوای ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه به باشی ده‌شێلین و تۆپه‌ڵی ده‌كه‌ین، ده‌بێت دڵنیاببینه‌وه له‌وه‌ی هه‌موو تۆپه‌ڵه‌كان تۆوی تیایه"، زیاتر وتی "كاره‌كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌بێ جیاوازی تیایدا به‌شدارن تیایدا وه‌ك كریستیانی، ئێزیدی و موسوڵمان، هه‌مووان بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م تۆپه‌ڵه بچوكانه چه‌ند ساڵێكی تر بون به داری گه‌وره له‌سه‌ر چیای ئه‌لقوش و ئه‌وه‌ش هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ماندوبونمان بیرب‌چێته‌وه".
دانیشتووانی ئه‌لقوش تا ناوه‌ڕاستی 2014 - پێش شه‌ڕی داعش - 62 هه‌زار كه‌س بوون، دواتر به‌شێكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه، به تایبه‌ت كریستیانه‌كان.
ئه‌و شارۆچكه‌یه له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ململانێی، به زۆر روداوی توندوتیژدا تێپه‌ڕیوه، کەشوهەواکەی تێکەڵەیەکە لە کەشی نیمچە شاخاوی و دەشتایی، به‌ڵام ده‌یه‌یه‌كه روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی و پیسبونی ئاووهه‌واو ژینگه‌كه‌ی بۆته‌وه.
لارا یوسف ئیسحاق، له پێكهاته‌ی كریستیان (كلدانی)یه و سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كه‌ی ده‌كرد، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە تەنیا نامانەوێت چەند دارێک بچێنین و ته‌واو، بەڵکو ئامانجی گەورەمان ئەوەیە کە تەواوی ژینگەی ناوچەکە بگۆڕین و باشتری بکەین".
بۆچی چیای ئه‌لقوش هه‌ڵبژێردرا؟
ناحیه‌ی ئه‌لقوش، 34 گوند و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌یه، له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای تلكێفه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زه‌وی ناوچه‌كه به‌گشتی به‌هۆی كۆچكردن و ئاواره‌بونی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا، هه‌روه‌ها كه‌می بڕی بارانبارین له چه‌ند ساڵی رابردودا، بۆته روته‌ن و رێژه‌ی سه‌وزایی له ئاستی پێویستدا نییه.
لارا وتی "هۆکاری هەڵبژاردنی چیای ئەلقوش و هەموو چیایەکانی ده‌وروبه‌ری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاووهه‌واكه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه و چیایه‌كه‌ش سه‌خته و ده‌ستی مرۆیی نایگاتێ تا داره‌كان له‌ناو ببردرێن".
بەپێی ئامار و هۆشدارییەكانی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان؛ عیراق پێنجەم وڵاتی كاریگەرە بە لێكەوتەكانی گۆڕانی ئاووهەوا، كە مەترسی كەمبونەوەی ئاو، وشكەساڵی، بەرزبونەوەی زۆری پلەكانی گەرما و ژەهراوی بونی لێدەكرێت لەگەڵ چەندین كارەساتی دیكەی سروشتی.
لێكەوتەكانی گۆڕانی ئاووهەوا، وای لە خەڵكی چەندین ناوچەی عیراق كردووە كۆچ بكەن، بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە 20 هەزار هاوڵاتی بەهۆی وشكەساڵییەوە ئاوارەبون.
هێلیكۆپته‌ر كاره‌كه‌ی ئاسان كرد
چیایه‌كه سه‌خت و به‌رده‌ڵانه، سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ پێدا ئاسان نییه، ئه‌وه‌ش وایكرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆپه‌ڵه تۆوه‌كان پشت به هێلیكۆپته‌ر ببه‌ستن.
"تۆوه‌كه له نێو قوڕ و په‌ین و مادده خۆراكییه‌كاندا ده‌پارێزرێت، ئه‌و شێوازه ده‌یپارێزێت له گه‌رمای خۆر و وشكبونه‌وه، هەروەها ناهێڵێت باڵندەکان تۆوەکە بخۆن تا ئەو کاتەی باران دەبارێت و تۆوەکە ده‌ڕوێت"، زیاتر وتی "ئیشی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه نییه تۆوه‌كان له چیایه‌كه فڕێبده‌ینه خواره‌وه، بەڵکو دوای ئه‌وه ده‌ستپێده‌كات، پلانێکی باشمان هەیە بۆ چاودێریکردنیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی شارەزایانی ژینگە و کشتوکاڵ، هەموو وەرزێک سەردانی چیایه‌كه دەکەین بۆ ئەوەی بزانن تۆوەکان چۆن گەشە دەکەن".
"ئێمە متمانەمان بە سروشت هەیه، چونکە ئەو جۆرە تۆوانەی هەڵمانبژاردوون زۆر بەهێزن و بەرگەی کەشوهەوای ناوچەکە دەگرن"، لارا له كۆتاییدا وایوت.
میرنا ره‌زوقی (36ساڵ) خه‌ڵكی ئه‌لقوش، وتی "چیای ئەلقوش تەنیا بەرد نییە، بەڵکو بەشێکە لە رۆحمان، هەموو کات کە دەیبینم ناحیه‌كه‌مان لەڕوی ژینگەوە زۆر هەژاره، خەفەت دەخۆین، هاوینی ئێمە زۆر گەرمە و ئەگەر دارستان هەبێت کەشوهەواکە فێنک دەکات و ناهێڵێت تۆز و خۆڵ بێتە ناو ماڵەکانمانەوە".