كتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستاندا؛ رابردوو، ئێستا و داهاتوو) بڵاودەكرێتەوە

هەولێر/ ئەیلولی 2021/ ئادەم بێجدار، نوسەری كتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستاندا؛ رابردوو ئێستا و داهاتوو) لەڕێورەسمی ناساندنی كتێبەكەیدا قسە دەكات فۆتۆ: پەیجی ناوبراو لە فەیسبوك

كەركوك ناو

نوسەر و رۆژنامەنوس ئادەم بێدار، كتێبی (هەمەچەشنى و فرەیى لە هەرێمى کوردستاندا؛ رابردوو ئێستا و داهاتوو) چاپ و بڵاودەكاتەوە، كە توێژنەوەیەكە دەربارەی فرەیی و پێكەوەژیان.

توێژینەوەكە لە چەند بەشێك پێكهاتووە؛

بابەتی یەکەم: ناساندنی هەرێمی کوردستان و فرەییەکەی.

بابەتی دووەم: کورتەیەک لە مێژووی هەمەچەشنی و فرەیی لە کۆمەڵگای کوردستانیدا

بابەتى سێیەم: ئێستاى هەچەشنى و فرەیى لە هەرێمی کوردستان.

بەشی یەکەم: رۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری لە پاراستنی هەمەجۆری و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی دووەم: رۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی سێیەم: رۆڵی راگەیاندن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی چوارەم: رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی چوارەم: ئاییندەی هەمەڕەنگی و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

توێژینەوەکە بەپێى هەڵسەنگاندنى هەڵسەنگێنەرەکانى بە کارێکى "بێ لایەن و تێرو تەسەل لەسەر بابەتى پێکەوەژیان دادەندرێت و لەئاستى ناوچەکە بە کارێکى بێ هاوشێوە ئەژمار کراوە".

كتێبەكە بەرهەمی ئینستیتوتى تۆلێرانسى بێسنوور-ە، هەریەك لە پ. د. محەمەد ئەبو نمر، مامۆستا لە زانکۆى ئەمریکى لە واشتن و گەورە راوێژکارى کایسید، پ. ى. د. محەمەد شەریف ئەحمەد، بیرمەندى ئیسلامى و دکتۆرا لە یاسا، پ. ى. د. عەبدولرەحمان کەریم دەروێش، دکتۆرا لە هزرى سیاسى پێداچوونەوەى زانستییان بۆ كردووە.

پێداچونەوەی زمانەوانى كتێبەكە لەلایەن نوورى بێخالى كراوە و لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بە خوێنەران ناسێنرا.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT