(كەركوك ناو) خزمەتگوزارییەكی نوێ  پێشکەش بە وەرگرانی دەکات

كەركوك/ تەموزی 2017/ خانمێك بەناو بازاڕێكی میللی كەركوكدا گوزەر دەكات. فۆتۆ: بنار سەردار

كەركوك ناو

لەم مانگەوە (كەركوك ناو)، خزمەتگوزاریی هەواڵنامەیەكی ئەلیکترۆنیی بۆ وەرگرانی ئامادە دەكات، كە خۆی لە كۆمەڵێك بابەت و بەدواداچونی كواڵێتی بەرزی رۆژنامەوانی دەبینێتەوە و سێ مانگ بێبەرامبەر بۆ وەرگرانی دەنێرێت.

ناوەڕۆکی ئەم هەواڵنامە ئەلیکترۆنییە بەچەند شێوەیەک دەبێت:

یەکەم: دەکرێت پێکبێت لە وردەکاریی گرنگترین روداو و پێشهاتەكان  لە ناوچەکانی جێناكۆك لە عیراق لەوانە، پارێزگاكانی (كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین)، بە زانیاریی و كواڵێتیی بەرزی رۆژنامەوانیی.

دووەم: دەکرێت بەدواداچونی تایبەت بێت دەربارەی دۆسیەی تایبەتی وەک ئازادیی رادەربڕین و میدیا، ژینگە، کەمینەکان، ژنان و هتد.

سێیەم: لەگەڵ ئەوەشدا، بەشداربووان دەتوانن پێشنیازی ئەو بابەتانە بكەن بۆ (كەركوك ناو) كە خوازیارن زانیارییان لەسەریان هەبێت، تا لە ژمارەکانی دواتری هەواڵنامە ئەلیکترۆنییەکەدا بە شێوەی راپۆرت و بەدواداچوون وەڵامەكانیان وەربگرنەوە.

هەواڵنامە ئەلكترۆنییەكە تا سێ مانگ بە خۆڕایی دەبێت، دواتر لە بەرامبەر بڕە پارەیەكی كەمدا بە بەشداربووان دەگات.

بەشداریكردن لەم هەوڵە نوێیەی (كەركوك ناو)، بەشێكە لە پاڵپشتی ئێوە بۆ  كاری رۆژنامەوانیی سەربەخۆ لە یەکێک لە سەخترین ناوچەکانی جیهاندا کە لە "خەڵکەوە و بۆ خەڵک" کاردەکات، هەروەها هاندانێکی میهرەبانانەیە بۆ دامەزراوەكەمان كە كاردەكات بۆ فراوانكردنی مەودای ئازادییەكان و گەیاندنی دەنگی ئەوانەی لە میدیادا دەنگیان نابیسترێت.

 

بۆ پەیوەندیکردن و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بە ئاهەنگ حەبیب، لێپرسراوی بەشی گەشەپێدانی (كەركوك ناو)ەوە بكەن:

 

ئیمەیڵ: ahang@kirkuknow.com

مۆبایل: 07702000394

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT