باژەڵە هیچ پەیوەندییەكی بە غازاتی كۆرپەلەوە نییە

كەركوك ناو

هەندێك لە خێزانەكان پێستی ساواكانیان برینداردەكەن كە بە "باژەڵە" ناوی دەبەن، گوایا "غازاتی منداڵ ناهێڵێت"، دیارەدەكە هێشتا لەناو هەندێك لە كۆمەڵگەی عیراقیدا هەیە.

راستی زانیارییەكە

باژەڵە بریتییە لە لە برینداركردنی سكی منداڵ، یان رنینی بە ئامێر لەوانەش چەقۆ، تا ئەوەی سكی منداڵەكە برینداردەبێت، بۆ ئەوەی "غازاتی نەمێنێت".

كامەران ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و تازە لەدایكبووان، دەڵێت ئەوە هیچ بنەمایەكی نییە، راستە منداڵ غازات دەكات، بەڵام بە برینداركردن تەنیا ئازار بە منداڵەكە دەگەیەنێت.

ئەو پسپۆڕە ئەو كردەوەیە بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی ساوایان دادەنێت و دەڵێت "دەبێتەهۆی هەوكردنی شوێنی برینەكە".

زیاتر وتی "غازات بەو پرۆسەیە نایاتەدەرەوە، چونكە غازات لەناو ریخۆڵەدایە، جگەلەوە سك لە چەند چینێك پێكهاتووە و دەبێت هەموی ببڕیت ئینجا دەگەیتە ریخۆڵە... بۆیە باژەڵە تەنیا برینداركردنی روكەشی بەشی سەرەوەیە".

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT