زۆرینەی هاوسەرەكان پێیانوایە توندوتیژی دەرونی باوترین جۆری توندوتیژییە لەناو خێزانەكاندا، دوابەدوای ئەوە توندوتیژی جەستەیی، ئینجا ئابوری و دواتر سێكسی.
ئەمە لە ئەنجامی راپرسییەكدا هاتووە كە لەلایەن رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA) ئەنجامدراوە و شەممە 28ی حوزەیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی بڵاوكرایەوە.
لە پرسیارێكی راپرسییەكەدا پەیوەست بە جۆرەكانی توندوتیژی لەناو خێزانەكاندا، لەسەدا 47.34 بەشداربووان ئاماژەیان بە توندوتیژی دەرونی كردووە، لەسەدا 25.71 بە توندوتیژی جەستەیی، دوابەدوای ئەوانە توندوتیژی ئابوری بە رێژەی لەسەدا 19.59 و توندوتیژی سێكسی لەسەدا 7.34.
لە راپرسییەكەدا كە هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە تەمەنی 18 – 60 بەشداربوون، بە خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە، زۆرینە بە ریژەی لەسەدا 47 ئاماژەیان بەوەداوە كە مێرد ئەو كەسەیە توندوتیژی خێزانی ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا لەسەدا 8ی بەشداربووان دەڵێن ژنان توندوتیژی ئەنجامدەدەن.
لەسەدا 16ی بەشداربووان باوك وەكو كەسی توندوتیژ لەناو خێزانەكان وێنادەكەن، دواتر برا بە رێژەی لەسەدا 12، دوابەدوای ئەوان كەسانی پلە چوار و دایك و خوشك دیاریكراون.
بڵاوكردنەوەی راپرسییەكە بەشێك بوو لە راپۆرتی چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی خێزان لە توندوتیژی، ئەوەش لە ساڵیادی پەسەندكردن و دەرچونی یاساكە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە لە ساڵی 2011.
لەسەدا 64ی بەشداربووانی راپرسییەكە پێیانوایە هەبونی دادگایەكی تایبەت بە كەیسەكانی توندوتیژی زۆر گرنگە، لەسەدا 24یش پێیانوایە تاڕادەیەكی گرنگە و لەسەدا 12یش پێیانوایە هیچ گرنگ نییە.

بهپێی یاسای بهرهنگاربونهوهی خێزان له توندوتیژی كه ساڵی 2011دا، پهرلهمانی كوردستان دهریكردووه، ههر كهسێك توندوتیژییهكی خێزانی ئهنجامبدات بۆ ماوهیهك سزای بهندكردن دهیگرێتهوه كه لهشهش مانگ كهمتر نهبێت و له سێ ساڵیش زیاتر نهبێت، به غهرامهیهك كه له یهك ملیۆن دینار كهمتر نهبێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نهبێت یان به یهكێك لهو دوو سزایە.
لەسەدا 42ی بەشداربووانی راپرسییەكە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی چی بكرێت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی لەناو خێزانەكاندا، دەڵێن بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی و كۆمەڵایەتی، دوابەدوای ئەوە وتاری مامۆستایانی ئایینی، وەرگرتنی رێنمایی لە سەنتەری راوێژكاری خێزانی پێش پرۆسەی هاوسەرگیری، ئینجا پەیامی دەزگاكانی راگەیاندن و پلاتفۆرمەكانی تر.