ژینگە و بۆماوەیی
لە هۆكارە دیارەكانی تووشبووانی ژنانن بە شێرپەنجەی مەمك

كه‌ركوك، تشرینی یه‌كه‌می 2020، پزیشكێك له‌سه‌ر بوكه‌ڵه‌ باسی چۆنیه‌تی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كات فۆتۆ: كەركوك ناو

كەركوك ناو

لە شاری سلێمانی پسپۆڕانی شێرپەنجە و پزیشكانی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵان پانێلێكی تایبەتیان رێكخست بۆ پاڵپشتیکردنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک، كە بەپێی ئامارەكان باوترین جۆری شێرپەنجەیە و  كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر وەچەخستنەوە هەیە.

ئەو پانێڵە كە یەكشەمە 29ی حوزەیران بەڕێوەچوو، تیایدا چەند پرس و رێنماییەكی گرنگ پەیوەست بەو نەخۆشییە و هاوكاریكردنی خانمان خرایەڕوو، بەتایبەت رونكردنەوەی هۆكارە دیارەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە.

شانۆ مەحمود، پزشیكی پسپۆری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، كە لەو پانێڵەدا بەشداربوو، وتی "لێرەین بۆ پاڵپشتیكردنی نوشبووانی شێرچەنجەی مەمك و پێدانی رێنمایی و دیاریكردنی هۆكارەكانی ئەو نەخۆشییە، چونكە شێرپەنجەی مەمك لە هەموو جیهاندا، لەوانەش لە هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە شێرپەنجە زۆر باوەكان".

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شێرپەنجەی مەمك لەسەدا 23ی كۆی تووشبووانی شێرپەنجە پێكدەهێنێت.

زۆری تووشبووانی شێرپەنجەی مەمك بەراورد بە جۆرەكانی تری شێرپەنجە، تەنیا پەیوەست نییە بە هەرێمی كوردستانەوە، وەك شانۆ مەحمود وتی لە عیراق و جیهان باوترینە.

بۆ نمونە لە تەواوی عیراق و لە ساڵی 2023دا لە كۆی 35 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە سەدا 57ـی حاڵەتەكان لە رەگەزی مێ و سەدا 20ـیان توشی شێرپەنجەی مەمك بون.

شانۆ وتی "ژینگە و بۆماوەیی دوو لە هۆكارە دیارەكانن بۆ توشبوون  بە شێرپەنجەی مەمك... ژینگە و خراپی شێوازی ژیان، خواردنی نا تەندروست و وەرزشنەكردن لە هۆكارە دیارەكانن".

"چەند هۆكارێكی تر هەیە ئەگەری شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات لە خانماندا و تایبەتە بە ئەوان، بۆ نمونە ئەگەر كچان لە خوار تەمەنی 12 ساڵی سوڕی مانگانەیان بۆ هاتبێت، یان لەسەروی 50 ساڵەوە سوڕی مانگانەیان بوەستێت، ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك هەیە".

بەگشتی رێنمایی خانمان كرا كێشەی جەستەیان بپارێزن، خواردنی تەندروست و وەرزش بكەن، ئاگایان لە ژینگە و ئاووهەوا و شێوازی ژیانكردنی خۆیان بن.

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT