لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبونی فێرکاری هەولێر، خزمەتگوزاری منداڵبونی بێ ئازار بەردەستە، كە كاریگەریی راستەوخۆی كردۆتەسەر كەمكردنەوەی منداڵبون بە رێگای نەشتەرگەریی.
نەخۆشخانەكە لە 24ی نیسانی ئەمساڵەوە پرۆسەی لە منداڵبونی بێ ئازاری دەستپێكرد، تا 17ی حوزەیران كە كەمتر لە دوو مانگ دەكات، 230 ژنی دووگیان بێبەرامبەر لێی سودمەندبون، ئەوەش بەپێی وتەی د. شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبونی فێرکاری هەولێر بۆ (كەركوك ناو).
د.شادان شێروان لەم چاوپێكەوتنەی (كەركوك ناو)دا، باسی وردەكاریی ئەو خزمەتگوزارییە و چۆنیەتی بەردەستبونی دەكات لە نەخۆشخانە حكومییەكان و جیاوازییەكەی روندەكاتەوە لەبەرامبەر هەمان خزمەتگوزاریی لە نەخۆشخانە تایبەتەكان.
ئۆکسیدی نایترۆس(Nitrous oxide) ، ئەو گازەیە كە لە ژوری نەشتەگەریی بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسە هەست بە ئازارنەكات.

کەرکوک ناو: لە دایکبونی بێ ئازار چییە و بۆ کێ دەکرێت؟
د. شادان شێروان: بریتییە لە لەدایکبونی منداڵ بە سروشتی و بەبێ ئازار، ئەوەش بەهۆی بهكارهێنانى گازی ئۆکسیدی نایترۆس بۆ ژنانی دووگیان، ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە بە خۆڕایی لای ئێمە بەردەستە.
کەرکوک ناو: رۆژانە چەند ژنی دووگیان لێی سودمەند دەبن؟
د. شادان شێروان: بەپێی بونی نهخۆش، چەند ژنی دووگیانی لێبێت دەتوانن لێی سودمەند بن.
کەرکوک ناو: ئەم جۆرە خزمەتگوزارییە چ جۆرە زیانێكی بۆ دایكان و كۆرپەلەكانیان هەیە؟
د. شادان شێروان: هیچ زیانێكی سەرەکی نییه بۆ دایکان و کۆرپەلەکانیشیان، تهنیا كەمێك زیانی لاوهكی ههیه كه سوكن و به خێرایی دوای كشانهوهی گازەكە كهمدهبنهوه.
کەرکوک ناو: ماوەی چەندە ئەم خزمەتگوزارییە لە نەخۆشخانەكەتان جێبەجێدەکرێت و تاوەکو ئێستا چەند ژن لێی سوودمەند بون؟
د. شادان شێروان: له 24ی نیسانی ئەمساڵەوە، له نهخۆشخانهكهمان كاری پێدەکرێت و تا 16ی حوزەیران كە دوو مانگ كەمتر دەكات 230 ژن لێی سودمەندبون.
کەرکوک ناو: نرخی ئەو خزمەتگوزارییە چەندە و لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بە چەند دەکرێت؟
د. شادان شێروان: ههموو خزمهتگوزارییەكان لە نەخۆشخانەکەی ئێمە بێ بەرامبەرە، بەڵام له نهخۆشخانه تایبهتهكان بۆ ههر کاتژمێرێک مانەوە تا تەواوبونی منداڵبونەكە بە 150 هەزار دینارە.
کەرکوک ناو: ئەم خزمەتگوزارییە هیچ كاریگەرییەكی هەبووە بۆ سەر كەمبونەوەی نەشتەرگەریی؟
د. شادان شێروان: بەڵێ تاڕادهیهكی باش كاریگهرى كردووەتە سهر كهمكردنهوی لە دایکبوونی منداڵ بە رێگای نهشتهرگهرى.
کەرکوک ناو: ئایا دەکرێت ژنێک منداڵی یەکەمی بە نەشتەرگەری لەدایك بێت و منداڵی دووەمی لەڕێی ئەم خزمەتگوزارییەوە بێت؟
د. شادان شێروان: بهڵى دهكرێت و زۆر ئاساییە.