حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك له‌م مانگه‌دا خۆیان بۆ چوار یاد ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه به‌یه‌كگرتویی یاده‌كان بكه‌نه‌وه، له نێویاندا كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك.
یادی ئه‌نفال، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕین و نه‌ورۆز، ئه‌و چوار یادهن كه ساڵانه ده‌كه‌ونه مانگی ئادار و گه‌لی كورد یاده‌كان به شێوازی جۆراوجۆر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوش حزبه كوردییه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبونه‌وه.
ره‌وەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی كه‌ركوكی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "کۆمەڵێک یاد هەیە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، كۆبونه‌وه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه بوو هەمومان پێكه‌وه ئەو یادانە بكه‌ینه‌وه، هەوڵیش بدەین هەمومان یه‌كڕیز بین، ئه‌و یادانه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به حزبێك، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به گه‌لی كورده‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌مومان له‌و پرسه‌دا یهكدهستبوین".
تاوانی ئه‌نفال
حكومەتی هەرێمی كوردستان 14ی ئاداری وەكو رۆژی یادكردنەوەی ئه‌نفال دیاریكردووه و تاوانەكەش بەجینۆساید لەلایەن حكومەت و پەرلەمانی كوردستانەوە ناسێنراوە، ئەمە جگەلەوەی حكومەتی عیراقیش هەمان دانپێدانانی بۆی هەیه.
تاوانی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەدام حسێن له ساڵی 1988 به هه‌شت قۆناغ دژ بە دانیشتوانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا، بەپێی ئامارەكانی حكومەتی هەرێم 182 هەزار كورد لەلایەن ئەو رژێمەوە لە شوێنی خۆیان گوازرانەوە و بە كۆمەڵ لە بیابانەكانی رۆژئاوای عیراق زیندەبەچاڵكران.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەدام حسێن له 16ی ئاداری 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرد، به‌پیێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له‌و تاوانه‌دا گیانیانله‌ده‌ستدا، زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش برينداران بون و هێشتا به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه سامناكهوه، ئازار ده‌چێژن.
حكومه‌تی عیراق به یاسا 16ی ئاداری هه‌موو ساڵێكی كردووه به پشوو به‌هۆی یادی تاوانه‌كانی حزبی به‌عس ده‌رهه‌ق به گه‌لی عیراق، له نێویاندا (هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، راپه‌ڕینی شه‌عبانییه، له‌گه‌ڵ كوشتنی زانا و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان).
گه‌لی كورد له هه‌ردوو یادی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، چه‌ندین مه‌راسیمی جیاواز یاده‌كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی جێناكۆك ده‌كه‌نه‌وه.
یادی راپه‌ڕین (رزگاركردنی كه‌ركوك)
یادی راپه‌ڕینی گه‌لی كورد كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوی خاكی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له ناوچه جێناكۆكه‌كان له ئاداری 1991 له‌ژێر چنگی رژێمی به‌عس ده‌رهێنرا، یه‌كێكه تره له‌و یادانه‌ی ساڵانه له كه‌ركوك گرنگی پێده‌درێت، به‌تایبه‌ت له 20ی ئادار، چونكه له‌و رۆژه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چونه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ كۆنترۆڵی پارێزگاكه‌یان كرد.
ئه‌م یاده ساڵانه تێكه‌ڵ به یادی نه‌ورۆز ده‌كرێت و ئێواره‌ی هه‌موو ساڵێك له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك ئاگری نه‌ورۆز – یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی كوردی- ده‌كرێته‌وه و كورد به پۆشینی جلی كوردی و سرود و هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وتی "له‌م قۆناغه‌دا یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردی پێویستییه‌كی گرنگه، هه‌روه‌ها یه‌كگرتویی نێو ماڵی عیراقیش، به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه هه‌ر پشێوییه‌ك له‌م سنوره‌دا دروستبێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه، بۆیه پێویست ده‌كات، وەکو حزبه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ئاگامان له خه‌ڵكی خۆمان بێت و به وردی چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ین... داوا له هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان ده‌كه‌م هەوڵبدەین یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بپارێزین".