كه‌سێك له بۆردومانه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك كوژراوه و حه‌وتی تر برینداربووه، به‌پێی دوو سه‌رچاوه له حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك.
بۆردومانه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئادار كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كی به‌دری كه‌ركوك، ئه‌و هێزه زۆرینه توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن و نزیكن له رێكخراوی به‌در كه هادی عامری، ئه‌میندارێتی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌كدارێكمان له‌و بۆردومانه‌دا شه‌هید بووه"، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به برینداربونی زیاتر له پێنج چه‌كدار.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی جه‌ختیكرده‌وه "كوژراوێك و حه‌وت بریندار لای ئێمه تۆماركراوه"، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ روداوه‌كه‌دا له بانگه‌وازێكدا داوای خوێنبه‌خشینی كرد بۆ برینداره‌كان.
ئه‌رجان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه به‌چڕی چاودێری دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كان ده‌كرێت.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، لێپرسراوی لقی باكوری رێكخراوی به‌در له‌پاڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه، هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و ئیسرائیلی به‌و بۆردومانه ئاسمانییه تۆمه‌تباركرد.
به‌یاتی رۆڵی برینداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له "به‌رگریكردن له نیشتیمان" به‌رزنرخاند و وتی "ئه‌مانه قوربانی زۆریان داوه".
ئه‌و بۆردومانه له ناو شاری كه‌ركوك، دوای ته‌نیا 48 كاتژمێر هات له بۆردومانێكی هاوشێوه بۆ سه‌ر لیوای 40ی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای دوبز له هه‌مان پارێزگا، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 20ی تر برینداربون.
له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 28ی شوبات له دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه و پارێزگا جیاوازه‌كانی عیراق ده‌كرێنه ئامانج، هه‌ر ئه‌مڕۆش باره‌گایه‌كیان له قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار كراوه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوژراو و برینداربون.
به‌هۆی بهئامانجگرتنیانهوه، حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كشاونه‌ته‌وه و له پارێزگاكانی تر ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان له‌نێو باره‌گاكانیان كه‌مكردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاڵای حه‌شدی شه‌عبییان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان داگرتووه.