كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPی به‌ریتانی كه له پارێزگای كه‌ركوك سه‌رقاڵی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کۆمپانیای نەوتی باکور بون، ته‌واوی كارمه‌نده بیانییه‌كانیان كشاندۆته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردودا كێڵگه‌یه‌كی كۆمپانیاكه له شاری رومادی له پارێزگای ئه‌نبار كرایه ئامانج.
به‌پێی دوو سه‌رچاوه كه لێپرسراوێتیان له كۆمپانیای BPی و كۆمپانیای نه‌وتی باكور هه‌یه، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه له ته‌واوی عیراق بۆ كارمه‌نده بیانییه‌كان جێبه‌جێكراوه، له‌وانه‌ش به‌سره، كه‌ركوك و ئه‌نبار كه كۆمپانیاكه به‌پێی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كاریان تێدا ده‌كات.
"كارمه‌نده‌كان سه‌ره‌تا له‌و سێ پارێزگایه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ پارێزگای هه‌ولێر، له‌وێشه‌وه به پاس گوازراونه‌ته‌وه بۆ توركیا، ئه‌مه له‌پێناو پاراستنی گیانی كارمه‌نده‌كان بووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و شوێنی مانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه له شاری رومادی كرایه ئامانج"، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان.
هاوكات ئه‌و كارمه‌نده عیراقییانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كارده‌كه‌ن و گرێبه‌ستیان هه‌یه، له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه گه‌ڕان و پشكنین (دهرچویانیان) بۆ سه‌ر كێڵگه‌كان نه‌ماوه و ته‌نیا له ئۆفیس ده‌وام ده‌كه‌ن.
هەردوو حكومەتی عیراق و كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPی به‌ریتانی، لە 15ی كانونی دووەمی 2025، گرێبەستێكیان لە لەندەن واژۆكرد بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پارێزگای كەركوك.
بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی عیراق، ئامانجی گرێبەستەكە زیادكردنی بەرهەمهێنان و گەیشتن بە بەرزترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە.
لە 31ی ئازاری 2025، باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق، جەختیكردەوە لەوەی گرێبەستەكەی كۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPی به‌ریتانی، بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمی نەوتی كێڵگەی نەوتی باكورە بۆ 420 هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەوەش لەهەر چوار كێڵگەی ئاڤانا، بای حەسەن، جەمبور و خەبازە لە پارێزگای كەركوك، لەكاتێكدا ساتی واژۆكردنی گرێبەستەكە رۆژانە تەنیا 308 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهات.
"گرێبەستەکە بۆ ماوەی 25 ساڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ پێنج ساڵی دیکە"، باسم محەمەد وایوت.
گرێبەستی كۆمپانیا بەریتیانییەكە تەنیا بۆ نەوت نییە، بەڵكو بەشێكی پەیوەستە بە وەبەرهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجا غازی رۆژانی، لەو غازەی كە لەكاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەردەچێت بۆ ماوەی 16 ساڵ، هەروەها كۆمپانیاكە پرۆسەی هەڵسەنگاندن، نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی دامەزاروەكانی كۆمپانیای غازی باكور لە ئەستۆدەگرێتة ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی وەبەرهێنان لە غازدا بكرێت و رێژەی سوتانی غاز لە هەوادا كەمبكرێتەوە.