لافاو زیانی به ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی سه‌ر روباری سیروان گه‌یاندووه له سنوری هه‌ردوو قه‌زای حانه‌قین و كه‌لار، جوتیارێك ده‌ڵێت له‌كۆی 210 دۆنمی چێنراو به په‌تاته 65 دۆنمی ئاو بردویه‌تی، هیچ ئومێدێكیشی نییه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه.
له دوو هه‌فته‌ی رابردوا شه‌پۆلێكی به‌هێز و به‌رده‌وامی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عیراقی گرته‌وه، ئه‌وه‌ش رێژه‌ی ئاوی روباره‌كانی زیادكرد و به‌هۆی لافاویشه‌وه روبه‌ڕێكی فراوان له زه‌وی كشتوكاڵی نزیك روباره‌كان داپۆشران.
ئارام كه‌ریم، جوتیارێكی گوندی ده‌وره له‌سه‌ر روباری سیروان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌كۆی 210 دۆنم چێنراو به په‌تاته، 65 دۆنمم ئاو بردی و له‌ناوچوو".
ئه‌و كه دوو ده‌یه‌یه كاری جوتیاری ده‌كات، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی هه‌ر تۆنێك تۆوی په‌تاته‌ی به 425 هه‌زار دینار كڕیوه، جگه له خه‌رجیی كێڵان، په‌ینی كیمیایی، كرێی كرێكار.
له‌باره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان، بێئومێدی خۆی نیشاندا و وتیشی "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێش بارانبارینه‌كه ئاوه‌كه‌ی به‌ربدایته‌وه باشتربوو، نه‌ك كاتی بارانه‌كه كه له‌گه‌ڵ لافاوه‌كه زیانی زۆری به جوتیاران گه‌یاند".
ئارام گلەیی لە حکومەتی هەرێم كرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی جوتیاران ناكه‌نه‌وه، هاوكات له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یاندا به قاچاغ په‌تاته‌ی هاورده‌ی سنوره‌كه‌یان ده‌كرێت به‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی په‌تاته‌ی ئه‌وان هه‌یه.
له گوندی ده‌وره، 12 جوتیار كێڵگه په‌تاته‌كانیان هه‌موی یان به‌شێكیان ئاو بردویه‌تی، لانیكه‌م نۆ جوتیاری تر به‌هۆی لافاوه‌وه گه‌نمه‌كانیان له‌ناوچون.
مه‌حمود محه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و جوتیارانه‌ی كه ده‌ڵێت 12 هه‌زار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه، وتی "لە مێژووی کارکردنم وەک جوتیار، زیانی لەم شێوەیەم نەبینیوە...".
ساڵی 2019 هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌وه به‌شێكی زۆری جوتیاران زیانیان به‌ركه‌وت، به‌ڵام حكومه‌تی هیچ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی پێنه‌دات، جگه له هه‌ندێگ ده‌ستگیرۆیی له پێدانی په‌ین، تۆ و ده‌رمان.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داوامان لە بەشە کشتوکاڵییەکان کردووە ناوی ئەو جوتیارانە تۆمار بکەن کە سکاڵایان هه‌یه و زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئێمه داتا‌کان رەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ جوتیارێك به فه‌رمی سه‌ردانی نه‌كردوین په‌یوه‌ست به زیانه‌كانیان"، هه‌رچه‌نده جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ئاگادارن به‌شێك له جوتیاران زیانیان به‌ركه‌وتووه.