پارێزگاری نوێی كه‌ركوك به‌پێی فه‌رمانێكی ئیداری، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی له جێگره‌كانی سه‌نده‌وه كه پێشتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له‌لایه‌ن پارێزگارۆ پێشووه‌وه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی پێیانبه‌خشرابوو.
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی كه ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتوه دژبه‌یه‌كی ده‌رده‌خات له‌تێڕوانینه ئیدارییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی پێشوو و ئێستای دیوانی پارێزگای كه‌ركوك. له‌كاتێكدا ئیداره‌ی پێشوو به ئاراسته‌ی "دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان"و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگران و یاریده‌درانی پاریزگار هه‌نگاوی ده‌نا، ئیداره‌ی نوێ هه‌رزوو ده‌ستیكرد به جیاكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی گرنگ له نوسینگه‌ی جێگری پارێزگار و گواستنه‌وه‌یان بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی پارێزگار.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری پێشوو و جێگری ئێستای پارێزگار، فه‌رمانێكی به ژماره (7666) له 16ی نیسانی 2026 ده‌ركردبوو، به‌پێی فه‌رمانه‌كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكردنی چه‌ند دۆسێیه‌كی هه‌ستیاری دابووه جێگره‌كانی و هه‌ر یه‌ك له به‌شه‌كانی موڵكه‌كان، وكاروباری هاوڵاتیانی به‌خشی بوو به جێگری یه‌كه‌می پارێزگار، هاوكات ئه‌ركی دۆسێی رێپێدانی ئه‌منی دابوو به جێگری پارێزگار بۆ كاروباره هونه‌رییه‌كان.
به‌ڵام ئه‌م رێكخستنه زۆری نه‌خایاند، چونكه محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، پارێزگاری نوێی كه‌ركوك فه‌رمانێكی به ژماره (8027) له 23ی نیسانی 2026 ده‌ركرد تایبه‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه له نوسینگه‌ی جێگرانی پارێزگار و به‌ستنه‌وه‌یان راسته‌وخۆ به نوسینگه‌ی پارێزگاره‌وه.
گۆڕانكارییه نوێیه‌كان دۆسێی موڵكه‌كانی له‌خۆگرتووه كه یه‌كێكه له دۆسییه "ئاڵۆزه‌كان"ی پارێزگاكه، هه‌روه‌ها به‌شی رێپێدانی ئه‌منی كه په‌یوه‌ندی به سه‌قامگیری وردبینی ئه‌منییه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش به‌شی كاروباری هاوڵاتیان؛ له‌پێناو زامنكردنی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌نێوان هاوڵاتیان و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له شاره‌كه‌دا.
ئەم گۆڕانکارییانە بەشێکن لە چوارچێوەیەکی سیاسی ئاڵۆز کە کەرکوک لەم دواییانەدا به‌خۆیه‌وه بینیوه؛ دانانی محه‌مه‌د سه‌معان به پارێزگار و رێبوار تەها به جێگری پارێزگار لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی "ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەکان" بوو کە کۆتایی بە بایكۆتێكی سیاسی هێنا کە نزیکەی 20 مانگ درێژه‌ی كێشا.
ئەم رێککەوتنە کە لە لێکتێگەیشتنه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئۆتێل ره‌شیده‌وه سەرچاوەی گرتووە دەرفەت دەدات بە پێکهاتەی تورکمان بۆ ماوەیه‌كی دیاریکراو ئیدارەی پارێزگاکە بكه‌ن به‌ر لەوەی پۆستەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بدرێت به پێکهاتەی عەرەبی، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و لایەنانه‌ی زامنی ڕێککەوتنەکە ده‌كه‌ن.